گۆڕان پاشگهزبوویهوه له بایكۆتی پرۆسهی سیاسی له عێراق
جڤاتی نیشتمانی گۆڕان بڕیاری نەدا لەبارەی بەشداریی یان بایكۆتكردنی پڕۆسەی سیاسی لە بەغداد، ئەو بزووتنەوەیە لەبەر دوو هۆكار بڕیاردانی لەسەر ئەوپرسە یەكلایی نەكردەوە.
كۆبوونەوەی جڤاتی نیشتمانی گۆڕان كە باڵاترین دامەزراوەی بڕیاردانی بزووتنەوەكەیە، بەدرێژایی ئەمڕۆ شهممه 26ی5ی2018 بەردەوام بوو، پرسی ئەنجامی هەڵبژاردنو هەڵوێستی گۆڕانو پەیوەندیی لەگەڵ حزبە ناڕازییەكانی دیكە، گفتوگۆیان لەبارەوە كراوە.
ئەندامێكی جڤاتی نیشتمانی گۆڕان بۆ “خـواكــوڕك” ئەوەی خستەڕوو، لەبەر دوو هۆكار گۆڕان هیچ بڕیارێكی نەدا بۆ بەشداریكردن یاخود بایكۆتی پڕۆسەی سیاسی لە بەغداد.
ئەو ئەندامەی جڤاتی نیشتیمانی كە خۆی بەشداری كۆبوونەوەكەی كردووە،به خواكوڕكی ڕاگهیاند:”هۆكاری سەرەكی ئەو هەوڵانەن كە لەسەر ئاستی پەرلەمانو حكومەتی عێراق، گەڕانەوەی دەنگه دزراوهكان بۆ ئهو حیزبانهی لێیان دزاروه بگهڕێنرێتهوه، گۆڕان پێی باش بوو چاوەڕوانی ئەنجامی ئەو هەوڵانە بكات.”
هۆكارێكی دیكە بڕیارنەدانی بزووتنەوەی گۆڕان بۆئەوە گەڕاندەوە كە نایانەوێت بڕیارێكی تاك لایەنانە بدەنو خۆیان لەو حزبانە جیابكەنەوە كە هاوهەڵوێستن لەسەر ئەنجامەكانی هەڵبژاردن.
به پێی زانیارییهكانی خواكوڕك بوهتنهوهی گۆڕان ههوڵ ئهدات لەگەڵ هاوپەیمانیو كۆمەڵو یەكگرتوو یەك بڕیاری هاوبەش بدەین، بۆئەوەش گفتوگۆی بەردەوام هەیە لە نێوانیاندا”.
گۆڕان، هاوپەیمانی، كۆمەڵو یەكگرتوو، سەرجەمیان 11 كورسی پەرلەمانی عێراقیان بەدەستهێنا لە هەڵبژاردنەكەی 12ی ئەم مانگە، ئەو چوار حزبە پڕۆسەكە ڕەتدەكەنەوەو پێیانوایە “ساختەكاریی” تێدا كراوەو دەنگەكانیان “دزراوە”بۆ یهكێتی، هەربۆیە داوای دووبارەكردنەوەی هەڵبژاردن دەكەن.