محه‌مه‌د كه‌مال : پارتی به‌ئاره‌زوی خۆی كه‌ركوكی به‌جێنه‌هێشتووه‌

ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك دەڵێت “هەرچەندە بوونی پارتی لە كەركوك پێویستە، بەڵام لەئێستادا هەلومەرج لەبارنییە بۆ گەڕانەوەمان بۆ شارەكە و گەڕانەوەشمان پەیوەستە بە گفتوگۆكانی یەكێتی و پارتی لە بەغدا”.
 
محەمەد كه‌مال ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك لە فراكسیۆنی پارتی لەلێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند:” پارتی بە ئارەزووی خۆی كەركوكی بەجێنەهێشتووە، بەڵكو بەهۆی زەبرو زەنگی هێزە عیراقییەكانەوە ئەو كارەی كردوە و حاڵی حازر دۆخی كەركوك لەبارنییە بۆ گەڕانەوەیان، چونكە تائێستا بارەگاكانیان لەلایەن ئەو هێزانەوە دەستیان بەسەرداگیراوە.
 
گەشبینی خۆیشی لە بارەی گفتوگۆكانی پارتی و یەكێتی لە بەغدا نیشانداوگووتی: “لەو بڕوایەدام بگەنە ئەنجامێكی باش و گفتوگۆكانیان ئاساییكردنەوەی دوخی كەركوكی لێبكەوێتەوە”.
Back to top button