ئاگر له كه‌مپی نوێی زانكۆی سلیمانی كه‌وته‌وه
ئێوارەی ئەمڕۆ 26ی 5ی 2018 ئاگرێك لەبەشی ناوخۆیی كەمپی نوێی زانكۆی سلێمانی كەوتەوە، تیمەكانی به‌رگری شارستانی گەیشتوونەتە شوێنی ڕوداوەكەو سەرقاڵی كۆنترۆڵكردنی ئاگرەكەن.
نەژاد حسێن، بەڕێوەبەری بەشی ناوخۆیی كەمپی نوێی زانكۆی سلێمانی، ڕایگەیاند: بەهۆی ئەو ئاگرەوە كەسێك برینداربووە، كە كارمەندی چاككەرەوەی كۆمپانیایەو گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی ئیمێرجنسی سلێمانی.
بەڕێوەبەری بەشی ناوخۆیی كەمپی نوێی زانكۆی سلێمانی، ڕایگەیاند:” لەبەشە ناوخۆییەكەدا هیچ خوێندكارێكی تێدا نییە، تا ئێستاش نازانین هۆكاری كەوتنەوەی ئاگرەكە چییە، لەنهۆمی چوارەمی بەشە ناوخۆییەكەوە دووكەڵ دێتەدەرەوە”.
به‌هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه لهبهشهناوخۆییهكی كه‌مپی نوێی زانكۆی سلێمانی، زیان به‌باڵه‌خانه‌ی ئه‌و به‌شه‌ناوخۆییه كه‌وت، به‌هۆیه‌وه زیانی ماددی به‌شوێنی مانه‌وه‌ی زیاتر له 150 قوتابی كه‌وتووه، به‌ڵام هیچ زیانێكی گیانیی له ڕوداوی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌دا نه‌بووه.