سنگاپووره‌… تره‌مپ و كیم جۆنگ ئون كۆده‌بنه‌وه‌

رۆژی پێنجشەممەی رابردوو، ترەمپ لە بڵاوکراوەیەکدا، کۆبوونەوەی ئاشتیانەی خۆی لەگەڵ کیم جۆنگ ئونی سەرۆکی کۆریای باکوور بە بیانویی ” لێدوانی هەڕەشە ئامێزی” پیۆنگ یانگ، هەڵوەشاندەوە، بەڵام ئەمڕۆ جارێكی دیكە لەبارەی كۆبوونەوەكەوه‌، دۆناڵد ترەمپ، لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نووسیویەتی: ” لەبارەی دووبارە رێكخستنی کۆبوونەوەی نێوانمان، گفتوگۆی بەرهەمهێنەرمان لەگەڵ کۆریای باکوور ئەنجام داوە”.
 
ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ 26ی5ی2018 له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا كۆشكی سپی رایگه‌یاند:” تیمێك كه‌ نوێنه‌رایه‌تی ده‌سه‌ڵاتادارانی ئه‌مه‌ریكا ده‌كات، له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی داهاتوودا به‌مه‌به‌ستی ئاماده‌كاری بۆ به‌ستنی لووتكه‌ی نێوان تره‌مپ و كیم سه‌ردانی سنگاپووره‌ ده‌كات.”
 
پێشتریش گۆڤاری “Politico” بڵاویكردبۆوه‌، تیمێك كه‌ له‌ 30 به‌رپرسی كۆشكی سپی و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا پێكهاتووه‌، له‌ واشنتۆنه‌وه سه‌ردانی وڵاتی سنگاپووره‌ ده‌كات.
 
ئاشته‌وایی نێوان ئه‌مریكاو كۆریای باكور دوای ئه‌وه‌هات سێ تونێل و كۆگای ئه‌تۆمیی له‌به‌رچاوی میدیاكارانی 5 وڵاتی جیهانی له‌ژێر زه‌وی ته‌قێندرانه‌وه‌، كه‌ له‌ رۆژنامه‌نووسانی هه‌ریه‌ك له‌ وڵاتانی كۆریای باشوور، چین، رووسیا، به‌ریتانیا و ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا پێكهاتبوون، بۆئه‌وه‌ی ببن به‌ گه‌واهیده‌ری ئه‌و رووداوه‌ گرنگه‌.
 
ده‌ستبه‌رداربوونی كۆریای باكوور له‌ به‌ره‌وپێشبردنی پرۆگرامه‌ ئه‌تۆمیه‌كه‌ی، مه‌رجی لێكنزیكبوونه‌وه‌ی نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئه‌و وڵاته‌ و هه‌ڵگرتنی سزا ئابوورییه‌كانی سه‌ر كۆریای باكووره‌، بۆ نه‌هیشتنی پاساوه‌كانی ئه‌مه‌ریكاش كۆریای باكوور به‌ ته‌قاندنه‌وه‌ی ئه‌و پێگه‌یه‌ نیازپاكی خۆی نیشانی واشنتۆندا.
Back to top button