دوای چل ساڵ به‌یاننامه‌ی قیاده موه‌قه‌ته‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان بڵاوده‌بێته‌وه
دوای زیاتر له چل ساڵ یه‌كه‌مین راگه‌یه‌ندراوی قیاده موه‌قه‌ته‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان بڵاوده‌بێته‌وه، كه ده‌ستنووسی سه‌رۆك مه‌سعود بارزانییه.
به‌یاننامه‌كه كه به ده‌ست و خه‌تی سه‌رۆك بارزانی نووسراوه و تێیدا دوای چه‌ند مانگ له نسكۆی شۆڕشی ئهیلوول جه‌خت له‌سه‌ر به‌رده‌وامی خه‌باتی گه‌لی كوردستان له پێناو گه‌یشتن به مافه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان ده‌كاته‌وه.
بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌ی قیاده موه‌قه‌ته‌ی پارتی له‌و كاته‌دا، جه‌خت له‌و راستییه ده‌كاته‌وه كه پارتی له هه‌ر كات و بارودۆخێكدا بووبێت، هه‌میشه دووپاتی له ره‌وایه‌تی مافه‌كانی گه‌لی كوردستان و ره‌تكردنه‌وه‌ی خیانه‌ت و خۆڕادهستكرن كردووه‌ته‌وه.
له‌و سه‌رده‌مه‌دا، رایگهیهندراوهكهی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان، تاكه ئامرازی ده‌ربڕینی ئه‌و سته‌مه بووه، كه به به‌رچاوی جیهان له كورد كراوه و پشتكراوهته مافه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی و كێشه ره‌واكه‌ی پشتگوێ خراوه.
ده‌ستنووسه‌كه باس له‌وه ده‌كات، پارتی دیموكراتی كوردستان، تاكه ئامرازی خه‌بات و شۆڕش و به‌رخودانی كورده و هه‌وڵیداوه هه‌موو توانایه‌كی سیاسی و سه‌ربازی له ریزه‌كانی كۆبكاته‌وه و دووباره خۆی بۆ خه‌بات و تێكۆشان له دژی رژێمی به‌عسی فاشی كۆبكاته‌وه.
له‌و راگه‌یه‌ندراوه ده‌ستنووسه‌دا، گه‌لی كورد وێڕای راگه‌یاندنی ده‌ستپێكرده‌وه‌ی شۆڕش بۆ وه‌رگرتنی مافه ره‌واكانی، ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، كه رژێمی فاشی عێراق، ته‌نها بۆ دژایه‌تیكردن و سه‌ركوتكردنی شۆڕشی كورد، به‌شێك له خاك و ئاوی وڵاتی خۆی به رژێمی ئێران به‌خشیوه.
راگه‌یه‌ندراوه به زمانی عه‌ره‌بی نووسراوه و سێ لاپه‌ڕه‌یه، ئه‌گه‌رچی له‌و قۆناغ و سه‌رده‌مه‌دا له ئێزگه و رادیۆی ده‌نگی كوردستان ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی بڵاوكرایه‌وه، به‌ڵام دوای زیاتر له 40 ساڵ وه‌ك به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی مێژوویی، كه له ئه‌ده‌بیاتی پارتی دیموكراتی كوردستاندا شوێنی خۆی گرتووه بڵاوده‌بێته‌وه.
لە 26ـی گوڵانی 1976 و بە فەرمانی بارزانیی نەمر، شۆڕشی پێشكەوتنخوازی گوڵان، وەك درێژەپێدەری شۆڕشی مەزنی ئەیلوول، بۆ تەواوكردنی ئامانجە بەدینەهاتووەكانی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی خەڵكی كوردستان، یەكەم بڵێسەی دا و كاروانی خەباتی نەپساوەی گەلەكەمانی درێژە پێدا.