خواكوڕك … ناسنامه‌ی كوژراو برینداره‌كانی گرتوخانه‌ی دهۆك ئاشكرا ده‌كات
ئەمڕۆشه‌ممه27ی5ی2018 فەرهاد ئەتروشی پارێزگاری دهۆک، لە کونگرەیەکی روژنامەوانیدا رایگەیاند:”حەوت زیندانی لە روداوەکەی ئەمڕۆدا گیانیان لە دەستداوە و ١٢ کەسی دیکەش بریندرابوون، هەروەها ئەوانەشی کە گیانیان لە دەستداوە بە تۆمەتی تیرور زیندانیکرابوون.
پاڕێزگای دهۆك ڕاشیگه‌یاند:” هۆکاری روداوەکە زیندانییەک بووە بەناوی(سەدام جاسم حەمدان ) کە بەتاوانى تیرۆر دەستگیرکراوە و حوکمدراوە ویستویەتى هەڵبێت و لەوکاتەدا یەکێک لە پولیسەکان چووەتە ناو هوڵەکە، ئەو کەسە لەگەڵ چەند کەسێکی دیکە هێرشیان کردوەتەسەر پولیسەکە و لێیان داوه”.
پارێزگاری دهۆک گوتیشی:” هیچ زیندانییەک لە زیندانەکە هەڵنەهاتووەو ئەو بەشەى زیندانەکەش، کە کێشەکەى تیادا رویداوە بەشى حوکمدراوە قورسەکانە وەک تیرۆر و کوشتن”.
ناوی سەرجەم ئه‌و زیندانییانه‌ی كه گیانیان له‌ده‌ست داوه بریتین لە:
1- فازڵ محو سه‌یاد شاهین.
2- ئیبراهیم محه‌مه‌د ئیبراهیم جبوری.
3- فه‌رحان حامد سه‌بع فه‌رحان شممه‌ری.
4- محه‌مه‌د ئیبراهیم حه‌دیدی.
5- محه‌مه‌د را‌شد جدوع ئه‌للویزی.
6- ته‌ها ساڵح ئیسماعیل.
7- نایف فه‌تحی محه‌مه‌د عه‌بدوڵا.
ناوی ئه‌و زیندانیانەی له رووداوه‌كه‌دا برینداربوون بریتین لە:
1- سالم ئیسماعیل
2- موئه‌یه‌د عه‌بدوڵا.
3- محه‌مه‌د مه‌حمود
4- عه‌بدوڵا حسێن
5- عه‌لی شه‌هاب
6- عه‌ل حسی خه‌ڵه‌ف
7- وه‌تبان ئه‌حمه‌د عه‌لی
8- عه‌بدوڵا ئه‌حمه‌د
9- سالم محه‌مه‌د
10- ئه‌حمه‌د جاسم
هەروەها ئه‌و دوو كه‌سه‌ی تریش برینداربوون كارمه‌ندی چاكسازی گه‌ورانن كه یه‌كێكیان به‌ڕێوه‌به‌ری چاكسازی گه‌ورانی دهۆك بووه.