كهشناسی له بارهی ههڵكردنی هەڵكردنی گێژەلوكەی مەكۆنۆ روونكردنهوه دهدات.
كەشناسی هەرێم لەبارەی هەڵكردنی گێژەلوكەی مەكۆنۆ روونكردنەوەیەكی بڵاوكردۆتەوەو تێیدا رایگەیاندووە، بەهۆی گۆڕانی شێوەی گێژەلوكەكە لە سنووری هەرێمی كوردستان دووركەوتۆتەوە.”
گێژەلوكەی مەكۆنۆ یەمەن و میرنشینی عومان و باشووری سعودییەی گرتەوە، خێراییەكەی (150) كیلۆمەتر بوو لەكاتژمێرێك و كۆی گشتی باران بارینی دەگەیشتە (300) ملیمەتر، لەكەناراوەكان بە پلەی دووەم دێت لە خێرایی و باوبۆرانی، بەڵام كاتێك گەیشتە سەر ڕووبەرە وشكانییەكان پلەكەی كەم بوویەوە بۆ پلە یەك و دوای گەیشتنی بۆ هەندێك ناوچەی وەكو سعودییەو كەنداو لە گێژەلوكەوە بۆ باوبای خێرای خولگەیی.
كەشناسی هەرێم رایگەیاندووە، ئێستا گێژەلوكەی مەكۆنۆ هیچ كاریگەرییەكی نابێت بۆ سەر هەرێمی كوردستان.