یەكێتی هەرەشە لە ئۆباما دەكات
خواكوڕك
ئاڵا تالەبانی سەرۆكی گروپی پەرلەمانتاری باڵی زۆرینە كە لەلایان باڵی ناوەندی بریاری یەكێتی بە باڵی قورغكار ناویان دێت، هەرەشە لە بڕێت مەکگۆرک دەكات بەوە دەست لەكاروباری عێراق وەرنەدات .
ئاڵا تاڵەبانی لەكاتی بەرێوەچوونی كۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق لەسەر قسەكانی ئەردۆگان و هێزەكانی توركیا لە عێراق، هەرەشە لە بڕێت مەکگۆرک نوێنەری تایبەتی سەرۆكی ئەمریكا بۆ پرسی رووبەروو بوونەوەی داعش لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دەكات و دەلێت پێویستە عێراق رێگری بكات لە دەستێوەردانی بڕێت مەکگۆرک.