رۆناڵدۆ ههمووانی شۆك كردووه و بڕیاره چاوهڕواننهكراوهكهی دا.
لە پاش کۆتاییهانی یاری نێوانی ریاڵ مەدرید و لیڤەرپوڵ لە یاری کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا کاتێک (3-1) بە سودی یانەی ریاڵ مەدرید کۆتایی هات، لێدوانێکی رۆناڵدۆ هەموو هاندەرانی توشی شۆک کردووە لەسەر داهاتووی لە یانەی ریاڵ مەدرید.”
رۆناڵدۆ دوای یاریەکە بە میدیاکانی راگەیاند لە رۆژانی داهاتوو قسە لەسەر داهاتووی خۆم لە یانەی ریاڵ مەدرید دەکەم و چارەنوسم لە ریاڵ مەدرید بۆ هەموان ئاشکرا دەکەم.
رۆژنامەی مارکا دوای ئەم لێدوانە رایگەیاندووە.” رۆناڵدۆ دەیەوێت لە ریاڵ مەدرید بروات و پۆرتوگالیەکە وای دەبینێت کاتی ئەو لە ریاڵ مەدرید کۆتایی هاتووەو ئێستا کاتی چوونە لێرە.
هەروەها مارکا ئاشکرای کردووە.” ریاڵ مەدرید ماوەیەکی زۆرە ئەمە دەزانێت، بەڵام پێشبینی ئەوەیان نەکردووە لە کاتێکی لەم شێوەیەو بەو خێراییە ئەو بڕیارە بدات.
رۆناڵدۆ راشیگەیاندووە.” كه من قسەم لەگەڵ بریکارەکەم کردووەو ئەو ئاگاداری ئەم بارودۆخەیە.