نووسینگه‌ی رۆژنامه‌وانی كاكه حه‌مه روونكردنه‌وه ده‌دات له باره‌ی قسه‌كانی سه‌عدی پیره.
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2017/07/hhama.jpg)
نووسینگه‌ی رۆژنامه‌وانی محه‌مه‌دی حاجی محموود له روونكردنه‌وه‌یه‌دا له‌باره‌ی قسه‌كانی سه‌عد ئه‌حمه‌د پیره رایگه‌یاند”گوایه كاك محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود وه‌ڵامی توندی سه‌عدی پیره، گوته‌بێژی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانی داوه‌ته‌وه و به‌شێك له میدیاكانیش بڵاویانكردۆته‌وه”.
له روونكردنه‌وه‌كه‌شدا هاتووه” ئه‌وان به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئاگایان له‌و روونكردنه‌وه و وه‌ڵامدانه‌وه‌یه نییه و ئه‌و كه‌سه‌شی بڵاویكردۆته‌وه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به حزبه‌كه‌یانه‌وه نییه و ئاگاشیان له‌و قسانه‌ی وته‌بێژی یه‌كێتی نییه.
ده‌قى ڕوونكردنه‌وه‌كه‌ى نووسینگه‌ى ڕۆژنامه‌وانى محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود:-
به‌ڕێوه‌به‌ری نوسینگه‌ی محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود، سكرتێری حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان ره‌تیده‌كاته‌وه سكرتێری حزبه‌كه‌یان وه‌ڵامی وته‌بێژی یه‌كێتی دابێته‌وه، له‌و باره‌وه، (ئامانج جه‌مال) به‌ڕێوه‌به‌ری نوسینگه و سكرتێری رۆژنامه‌وانی محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود، سكرتێری حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاندوه” ئه‌مڕۆ له‌لایه‌ن كه‌سێكه‌وه كه خۆی وه‌ك سكرتێری رۆژنامه‌وانی سكرتێری حزبه‌كه‌مان ناساندووه رونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكردۆته‌وه.
ئامانج جه‌مال دەڵێت: “گوایه كاك محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود وه‌ڵامی توندی سه‌عدی پیره، گوته‌بێژی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانی داوه‌ته‌وه و به‌شێك له میدیاكانیش بڵاویانكردۆته‌وه”.
ئامانج جه‌مال روونیكرده‌وه، ئه‌وان به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئاگایان له‌و روونكردنه‌وه و وه‌ڵامدانه‌وه‌یه نییه و ئه‌و كه‌سه‌شی بڵاویكردۆته‌وه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به حزبه‌كه‌یانه‌وه نییه و ئاگاشیان له‌و قسانه‌ی وته‌بێژی یه‌كێتی نییه.
ئه‌وه‌یش یاوی گوتن بێت.” كه له پێشتر سه‌عدی پیره، وته‌بێژی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان لە وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەنوسێک سه‌باره‌ت به ده‌نگه‌كانی حزی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان و ده‌نگه‌كانی محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود، سكرتێری ئه‌و حزبه، پیرە گوتبوی: “کاکە حەمە و حزبەکەی خەڵکی کوردستان متمانە و بەشایەنی نەزانیون بۆیە کەمترین دەنگیان بەدەست هێناوە”.
ئه‌مڕۆش رونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاوبوه‌وه كه گوایه سكرتێری حزبی سیۆسیالیست وه‌ڵامی سه‌عدی پیره‌ی داوه‌ته‌وه، به‌ڵام وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری نوسینگه و سكرتێری رۆژنامه‌وانیی محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود رایگه‌یاند، هیچ رونكردنه‌وه‌یه‌كیان له‌وباره‌یه‌وه نه‌داوه و بێئاگاشن له‌و لێدوانه‌ی سه‌عدی پیره.