تا ئێستا زانیوته‌ توێکڵی هێلکەی مریشک بۆچی باشه‌.؟

بەکارهێنانی توێکڵی هێلکەی مریشک شێوەیەکی جوان ونەرم بەدەم وچاو دەبەخشێت، سەرەتا بەشێوەیەکی پاک وخاوێن دەرەوەی هێلکەکە واتە توێکڵەکەی بشۆرن پاشان لەگەڵ کەمێک سپێنەی هێلکەکەدا تێکەڵی بکەو پێکەوە بیانهاڕە، پاشان لەدەموچاوی بدەو بۆ ماوەی 10خولەک پێوەی ببێت، دواتر بەئاو بیشۆرە.”

ماڵەکانتان پاکوخاوێن رابگرن، مادەکانی پێکهێنەری توێکڵی مریشک پێکدەهێنێت پاککەرەوەیەکی زۆرباشە، لەگەڵ کەمێک ئاو وسابون تێکەڵی بکە، قابلەمەو کتری وهەموو پێویستیەکانی تر ماڵ کە ئەلەمنیۆمەو رەش بووەتەوە بەشێوەیەکی جوان پاکیان دەکاتەوە.

پێستتان پاکوخاوێن دەکاتەوە، هەندێ توێکڵی هێلکەی مریشک لەگەڵ سرکەی سێو تێکەڵ بکەن و بۆ ماوەی چەند رۆژێک دایبنێن، پاش ئەو چەند رۆژە بەلۆکە دەتوانن بۆ پێستتان بەکاری بهێنن و پاش ٥ خولەک لەبەکارهێنانی بەئاو بیشۆرن.

بەتامکردنی قاوە، پاش ئەوەی قاوەکەت ئامادە کرد بۆ خوادنەوە، کەمێک توێکڵی هێلکەی مریشک بکەنە ناو قاوەکەوە دواتر دەبینن چەند بەتام بووە.

لەناوبردنی میکرۆبەکانی سەوزەو گوڵەکان، هەڵبەت لەکاتی شۆردنەوەی سەوزەدا هەندێ کرم وگیانلەبەری جیاوازتان بینیوە، بەپێی راپۆرتی تەندروستی، بۆئەوەی دڵنیابیت کەئەم گیانلەبەرو کرامانە بەسەوزەکەوە پێوەی نانوسێت، پاش شۆردنەوەی سود لە کەمێک توێکڵی هێلکەی مریشک وەربگریت لەناو نایلۆنی تایبەتدا سەوزەکە کەمێک تەڕبێت ئەوا لەشەڕی ئەم کرم و میکرۆبانە دەتپارێزێت.

Back to top button