وهزیری پهروهرده دڵنیایی دهدات به قوتابیان.
پاش ئهوهی ئهمڕۆ تاقیكردنهوهی پۆلی 12ی ئامادهیی دهستیپێكرد، بۆ خوولی یەكەمی خوێندنی ئەمساڵ لە ھەرێمی كوردستان، وەزیری پەروەردەی ھەرێمی كوردستان قوتابیان دڵنیا دەكاتەوە كە پرسیارەكان پارێزراون و ئەوەی دەگوترێت تەنھا پڕوپاگەندەیە و ساڵانە دەكرێت.”
لهو بارهوه، (پشتیوان سادق) وەزیری پەروەردەی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: “زیاتر لە چوار ھەزار ھۆڵی تاقیكردنەوە بۆ قوتابی و خوێندكارانی ھەردوو قۆناخی 9 بنەڕەتی و 12 ئامادەیی ئامادەكراون، ھەروەھا زیاتر لە 25 ھەزار مامۆستا پرۆسەی سەرپەرشتیاری و چاودێری تاقیكردنەوەكان بەڕێوەدەبەن”.
لەبارەی دەنگوی ئاشكرا بوونی پرسیاری تاقیكردنەوەكان كە ساڵانە باسی لێوەدەكرێت، پشتیوان سادق گوتی: “وەك نەریتێكی ساڵانە ئەو قسە و قسەڵۆكانە ھەن، با قوتابیان دڵنیابن ئەو قسانە ھیچ بنەمایەكی نییە و ھیچ پرسیارێك ناچێتە دەرەوەی ھۆڵەكانی خوێندن، ئەوەی دەگوترێ تەنھا پڕوپاگەندەیە”.
وهزیری پهروهرده ئهوهشی ئاشكرا كردzdfhfghj-300×173: “ئەوەی بەلای ئێمە مایەی خۆشحاڵییە ئەمڕۆ لە سنووری ھەموو پارێزگاكانی ھەرێمی كوردستان لە یەكاتدا تاقیكردنەوەكان بەڕێوەدەچن و تارادەیەكی باش كێشە و گرفتەكانی پەروەردە چارەسەر كراون و پێداویستی بۆ ھۆڵەكانی خوێندن ئامادەكراوە”.