ده‌زانی گه‌ر رۆژانه‌ خورما بخۆیت چی رووده‌دات له‌ جه‌سته‌ت.؟

خورما جگە لەتامە شیرین وخۆشەکەی چەندین سودی تەندروستی هەیە دەبێتە هۆی نەهێشتنی چەندین نەخۆشی ترسناک.”

خورما خۆراکێکی تەواوەو سوودی زۆرە وەک خۆراک و چارەسەرو دەرمان. خواردنی چەند دەنکێک خورما ئەم سوودە گرنگانەی ھەیە وەک تاقیکراوەتەوە:-

-چارەسەری ھەوکردنی سیەکان و قورگ و ھەڵامەت: گوشراوی(شەربەتی) خورما چارەسەری ھەوکردنی قوِرگ و گەلێکجۆر تاو ھەڵامەت دەکات. ئەگەر بەردەوامیش بخورێت چارەسەری ھەوکردنی درێژخایەنی سیەکان دەکات.

– رێگەگرتن لەقەڵەویی:
لەبەر ئەوەی خورما برێکی زۆر توخمە خۆراکی تێدایە بوەتە خواردنێک کەبەرھەڵستی برسێتی دەکات. ھۆی سەرەکیی قەڵەویش ھەستکردنی ھەمیشەییە بەبرسێتی و ئارەزوکردنی خواردنە بەواتای بەکاربردنی بڕی زۆر چەوریی و شیرینی.

-خواردنی چەند دەنکە خورمایەک چارەسەرە بۆ ھەستکردن بەتێربوون. ئەم دەنکانەشەکری پێویست بەلەش دەدات و بەڕێژەیەکی زۆر ھەستی برسێتی کەمدەکاتەوە و لەئەنجامدا خواردن کەمتر بەکاردەھێنرێت.

– چارەسەری تێکچوونی جگەر: خورما چارەسەرە بۆئەوی جگەر لەژەھرەکان رزگار بکات بەتایبەتی لەکاتی رۆژووگرتندا بۆ بەربانگ.

-چارەسەری کلۆربوونی ددان: خورما فیتامین (A-B١-B٢)وە مادەی فلۆری تێدایە کەبەرھەڵشتیی کلۆربوون دەکات. ھەروەھا توخمی سیلینیومی تێدایە کە دژی شیرپەنجەیە.

– بۆ ژەھراویبوون: خواردنی رۆژانەی خورما یارمەتی لەش دەدات بەشێک لەو ژەھرانەی لەخانەکاندا ماوەتەوە، وەک قوڕقوشم، کە لەم سەردەمەدا بەھۆی پیسبونی ئاوو ھەوا (دەرھاویشتەی ئوتۆمبیل و کارگەکان)و خۆراکەوە زیادیکردوە فڕێبدات.

– ناڕەحەتیی ریخۆڵەکان: خورما یارمەتی ریخۆڵەکان دەدات بەباشی ئەرکەکانیان جێبەجێبکەن و ھەروەھا بۆ دامەزراندنی کۆمەڵگەی بەکتیریای بەسوود بۆ ریخۆلەکان. گوشراوەی خورما بەسوودە بۆ نەھێشتنی (قەبزیی) بیانیان پێش خواردن.

– بەھێزکردنی توانای سێکسیی: بەتایبەتی ئەگەر لەگەڵ شیرو ھەنگوین تێکەڵ بکرێت (بۆ ھەردوو رەگەز)

– بەرزکردنەوەی ئاستی ووزە:
خورما گەلێک کانزاو خوێ و ڤیتامینی گرنگی تێدایە کە کاریگەریی بۆ سەر مێشک ھەیەو کەموکورتیە خۆراکیەکانی لەش پڕدەکاتەوە.گوشراوی خورما کە لەئاودا خوسێنرابێت بۆ مرۆڤی بەتەمەن بەتایبەتیی زۆر بەسوودە بۆ ھێز پێدانەوەی لەش و رزگارکردنیان لەژەھرە کەڵەکەبووەکان لەخانەکاندا بەدرێژایی ساڵانی تەمەنیان.

لەگەڵ ئەمانەشدا بەخواردنی خورما بەشێوەیەکی رۆژانە باری دەروونیی مرۆڤ جێگیرتر دەبێت.

Back to top button