ئەنجوومەنی کۆمیسیارانی عێراق: ده‌نگی كه‌ركووك هه‌ژمار ده‌كرێته‌وه‌

به‌پێی راگه‌یاندراوێكی ئه‌نجوومه‌نی كۆمسییاران كۆمسیۆنی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، تەنیا نەیتوانیوە ئەنجامی دەنگدان لە کەرکووک پشتڕاست بکاتەوە، چونکە ئەو فلاشانەی داتاکانیان تێدا هەڵگیراوە، لەلایەن لایەنگرانی هەندێک حیزب دەستیان بەسەردا گیراوە، له‌ حاڵێكی راگه‌یاندراوه‌كه‌دا هاتووه‌”ئەنجوومەنی کۆمیسیاران کاری کردووە لەسەر ئەو سێرڤەرە نوێیانەی بەهیچ تۆڕێکی ناوخۆیی و دەرەکی پەیوەست نین و، داتاکانی دەنگدان دەبێت لەڕێگەی فلاشێکەوە کە بە ئامێرێکەوە بەندن بگوازرێنەوە”.

ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌ له‌ راگه‌یاندراوه‌كه‌دا جه‌خت له‌وه‌ش ده‌كاته‌وه‌”ئەو فلاشانە هەموو داتاکانی دەنگدان و وێنەی دەنگدانەکان و زانیاری دیکەیان تێدایە، ئەمانەش هەموویان شیفرەیان بۆ دانراوە. ئەو داتایانە لەنێو سێرڤەری جیاواز هەڵگیراون، دواتر بەراورد لەنێوان ئەو داتایانە و داتاکانی دیکە کراوە و، هەمووی 100% دروست بووە و هیچ جیاوازییەک لەنێوان ئەو دوو داتایە نەبووە”.

هه‌ر له‌ راگه‌یاندراوه‌كه‌ دا ئه‌وه‌ش هاتووه‌”ئەو پرۆسەیەش بۆ دەنگدانی هەموو پارێزگاکان جگە لە کەرکووک کراوە، بەهۆی ئەوەی لایەنگرانی هەندێک حیزب دەستیان بەسەر کۆگا و بنکەکانی دەنگدانی سەر بە ئەنجوومەنی کۆمیسیاراندا گرتووە لە کەرکووک”.

Back to top button