ده‌ستده‌كرێته‌وه‌ به‌دابه‌ش كردنی مووچه‌ی مامۆستایان

وه‌زیری په‌روه‌رده‌ ( پشتیوان سادق) له‌ كۆنفراسێكی رۆژنامه‌وانی دا رایگه‌یاند”لەسەرەتای مانگی حوزەیراندا، مووچەی مامۆستایان دابەشدەکرێت”.

پشتیوان سادق له‌ كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانیه‌كه‌ی دا كه‌ به‌بۆنه‌ی ده‌ستپێكردنی تاقیكردنه‌وه‌ی پۆلی 9ی بنه‌ره‌تی و 12ی ئاماده‌یی، گوتیشی” ئومێد دەكەین كە ئەو بڕە پاشەكەوتەی كە ماوە ئەوەش نەمێنێ و مووچەی ئەم مانگەی مامۆستایانیش لەكاتی خۆییدا لەسەرەتایی مانگی داھاتوو دابەش دەكرێت”.

هه‌روه‌ها وه‌زیری په‌روه‌رده‌، له‌باره‌ی ژماره‌ی به‌شداربوانی قوتابیان له‌ تاقیكردنه‌وه‌كانی 9ی بنه‌ره‌تی و 12ی ئاماده‌یی گوتیشی”234 هەزار قوتابی لە تاقیکردنەوەکان بەشدارن، هەروەها نزیکەی 4 هەزار هۆڵی تاقیکردنەوە بۆ قوتابیان ئامادەکراون”.

Back to top button