گۆڕان بۆ كشانهوه له پرۆسهی سیاسی دهبنه دوو بهره
دوای هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق وراگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان بزوتنەوەی گۆران هەر لەسەرەتاوە ناڕەزایەتیان دەربارەی ئەنجامەکان دەربڕی .
پاش ئهوهی بزوتنەوەی گۆڕان بهفهرمی سهبارهت به ئهنجامی كۆتایی ههڵبژاردنی ئهنجومهنی نوێنهرانی عێراق رایگەیاند:” ئەوان وەکو گۆڕان هیچ متمانەیەکیان بەو ئەنجامانە نیە کە کۆمسێۆن بڵاویکردۆتەوە بۆ ئەوەش داوای دووبارە کردنەوە یاخود بەدەست ژماردنەوەی دەنگەکانیان کرد”.
هەروەها بزوتنەوەی گۆڕان ئاماژهی داوه لەئەگەری جێبەجێنەکردنی داواکاریەکانیان ڕێگای تر دەگرنە بەر کە پێدەچێت کشانەوەیان لەپرۆسەی سیاسی یەکێک بێت لە ئەگەرە بەهێزەکان .
بۆ ئەو مەبەستە دوێنی شهممه 26ی5ی2018 جڤاتی گشتی و نیشتیمانی و خانەی ڕاپەڕاندن کۆبوونەوە بۆ ئەوەی بڕیار لە سیاسەتی بزوتنەوەکەیان بدەن ، بهڵام کۆبوونەوەکەی گۆڕان بێ ئەنجام کۆتایی هات و چەند بۆچوونێکی جیاواز لەکۆبوونەوەکەدا خرانە ڕوو بەجۆرێک کە نەتوانن بڕیاری یەکلاکەرەوه بدەن .
گۆڕان بۆ مانەوە یاخود کشانەوە بوون بە دووبەرەوە بەشی زۆری ئەندامانی جڤاتی نیشتیمانی و ئەندامانی جڤاتی گشی و خانەی ڕاپەڕاندن لەسەرو هەمووشیانەوە ڕێکخەری بزوتنەوەی گۆڕان (عومەر سەید عەلی) لەگەڵ مانەوەدان ،بەلام (عوسمانی حاجی مەحمود و شۆڕش حاجی) لەگەڵ ئەوەدان گۆڕان لە پرۆسەی سیاسی بکشێتەوە.