یه‌كێتی هاوسه‌ری شاناز ئیبراهی ئه‌حمه‌د كاندید ده‌كات بۆ پۆستی سه‌رۆككۆماری عێراق
به‌گوێره‌ی زانیاره‌یه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتوو، یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و باڵی بنه‌ماله‌ی تاڵه‌بانی، هاوسه‌ری شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌دی خوشكی هێرۆ، له‌تیف ره‌شید كاندید ده‌كات بۆ پۆستی سه‌رۆككۆماری عێراق”.
پێشتر پارتی دیموكراتی كوردستان یه‌كڵایی كردۆته‌وه، كه جارێكی تر پۆستی سه‌رۆككۆماری عێراق نادرێته‌وه، به‌یه‌كێتی و ئیستحقاقی حزبی براوه‌یه له كوردستان كه پارتی دیموكراتی كوردستانه”.
عه‌لی عه‌ونی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی پارتی ده‌لێـ” پۆستی سه‌رۆككۆمار پشكی كورده، له‌ناو كوردیش پشكی لیستی براوه‌ی یه‌كه‌مه، بۆیه پشكی پارتیه و جارێكی تر ئه‌م پۆسته نادرێته‌وه به‌یه‌كێتی، مه‌رجی پارتیش بۆ پۆستی سه‌رۆككۆمار ده‌بێت كه‌سێكی ریفراندۆمچی و خاوه‌ن باوه‌ری سه‌ربه‌خۆی كوردستان بێت”.
له ویلایه‌تی فواد مه‌عسووم له سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراقدا، چه‌ندین تاوان دژی گه‌لی كوردستان ئه‌نجام دران، به‌ڵام فواد مه‌عسووم نه‌ك هه‌ر بێده‌نگ بوو، به‌ڵكو تاوانه‌كانی عێراق دژی گه‌لی كوردستان به بێده‌نگی به‌حه‌قی ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراقی شكانده‌وه، ئه‌مه‌ش بووه خاڵێكی لاواز له‌سه‌ر كورد كه ئه‌و هه‌موو تاوانه‌ی به‌رامبه‌ر كرا، كه‌چی فواد مه‌عسووم، بێده‌نگ بوو لێی”.
له‌تیف ره‌شید، خاوه‌نی بیرۆكی برینی مووچه و بودجه‌ی كوردستان بووه له ساڵی 2014 و یه‌كێكه له‌و كه‌سانه‌ی كه پێی وایه ده‌بێت قه‌واره‌ی سیاسی هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵوه‌شێته‌وه، جارێكی تر مه‌رگه‌زیه‌تێكی به‌هێز له عێراق هه‌بێـت، تا سه‌ر ئێسقان له‌دژی سه‌ربه‌خۆی كوردستانه، له‌گه‌ڵ یه‌كپارچه‌ی خاكی عێراقه، یه‌كێكیشه له‌و كه‌سانه‌ی كه باوه‌ری به دادگایی كردنی گه‌لی كوردستان هه‌یه له‌سه‌ر ریفراندۆم، پیاوی نزیك له ئێرانه”.