یه‌كێتی بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له‌گه‌ڵ كێ هاوپه‌یمانیه‌تی ده‌كات
گوتەبێژی دەزگایی هەڵبژاردنی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان ده‌لێت:ئامادەكاری تەواو كراوە بۆ هەڵبژادرنەكان و پێبشینی دەكەین دەنگەكانمان زیاد بكات.
د. بڕیار رەشید گوتەبێژی دەزگایی هەڵبژاردنی یەكێتی رايگەیاند:” یەكێتی نیشتیمانی كوردستان ئامادەكاری تەواوی كردوە بۆ هەڵبژاردنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان و تاوەكو ئێستاش لەگەڵ هیچ لایەنێكی سیاسیی هاوپەیمانێتیمان نەكردوە”.
گوتەبێژی دەزگایی هەڵبژاردنی یەكێتی راشیگه‌یاند:” هاوپەیمانێتی لەگەڵ لایەنێك دەكەین كە خزمەتی خەڵك و خاكی كوردستان بكات , دروست كردنی هاوپەیمانێتیش دەگەڕێتەوە بۆ پاش گفتوگۆكان”.
د.بڕیار ڕه‌شید گوتی : كێشەمان لەگەڵ ئەوەدا نیە كە دەنگدان بە ئیلكترۆنی بێت یان بە شێوازە كلاسیكێكە بێت و ئێمە دڵنیان لە دەنگدەرانی خۆمان”.
هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق 15 ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر ئه‌نجام درا چاوه‌ڕوانی و پێشبینی حیزبه‌كان و خه‌لكی كوردستان له ده‌رئه‌نجامی هه‌لبژاردنه‌كانی 12ی پێنج ئه‌وه‌بوو كه ده‌نگه‌كانی یه‌كێتی داده‌به‌زێت ،به‌ڵام دوای ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌كانی هه‌لبژاردن به فه‌رمی ده‌نگه‌كانی یه‌كێتی زۆر زیادی كردبوو ئه‌مه‌ش گله‌ی و گازنده‌و گومانی خسته سه‌ر پرۆسه‌ی هه‌لبژاردن و په‌نجه‌ی تۆمه‌تیان بۆ یه‌كێتی درێژ كرد كه ده‌ستكاری سیسته‌می ئیلكترۆنی هه‌لبژاردنی 12ی پێنجی كردووه‌و سیسته‌مه‌كه‌ی هاكك كردووه له پێناو زیادكردنی ده‌نگه‌كانی خۆی خواردنی ده‌نگی حیزبه‌كانی تر .
ئەمڕۆ یه‌كه‌م رۆژی تۆماركردنی ناوی لیست وقەوارە سیاسیەكانه بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان كە بڕیارە لە 30 – 9- 2018 ئەنجام بدرێت.