عەرەبی کەرکوک کۆمسیۆن تاوانبار دەکەن

سەرۆکی لیستی باب العرب ناڕەزایی لیستەکەی بەرامبەر دەرئەنجامەکانی هەڵبژاردن لە شاری کەرکوک دەربڕی و کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانیشی بە تاوانبار ناوزەند کرد بەو پێیەی گوێ لە سکاڵاکانیان نەگرتووە.
 
وەسفی عاسی سەرۆکی لیستی باب العرب لە کەرکوک رایگەیاند تورکمانیش هاوڕان لەگەڵیان داوای ژماردنەوەی دەستی دەنگەکان دەکەن چونکە دەستکاری دەرئەنجامەکان کراوە،عاسی زیاتر لەوە داوا دەکات پێشمەرگەو ئاسایش نەگەڕێنەوە کەرکوک.
 
کەرکوک شارێکی کوردستانیەو لە ژێر سێبەری پێشمەرگەو ئاڵای کوردستان لە دۆخێکی ئارام و سەقامگیردا بوو بەڵام لە ئەنجامی خیانەتی ۱٦ی ئۆکتۆبەر درایە دەستی میلیشیا و چەتەکانی دژە کورد و لەو ساتەوە ئاڵای کوردستان و پێشمەرگەو ئارامی لەو شارە قەدەغە کران”.
Back to top button