ئه‌حمه‌د قه‌ده‌فه‌ری:گۆڕان له به‌غداد هه‌وڵی ئه‌دا پێگه‌ی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ناشرین بکات
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان په‌نجه‌ی تۆمه‌تی ساخته‌كردن و خروقات ده‌خاته پاڵ یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، یه‌كێتیش تۆمه‌ته‌كه ڕه‌تده‌كاته‌وه‌و ئاهه‌نگ بۆ سه‌ركه‌وتنێكی ته‌زویر ده‌گێرێت ، لایه‌نه‌كانیتری سلێمانی هه‌مووان گومانیان له پرۆسه‌ی هه‌لبژاردن و ده‌رئه‌نجامه‌كانی هه‌لبژاردن هه‌یه ،پارتی دیموكراتی كوردستان تاكه هێزه ئاماده‌ی تێدایه كه ده‌نگه‌كان به (یدوی) ئه‌نجام بدرێت ،به‌ڵام یه‌كێتی ئاماده نییه‌و نایه‌وێت پرۆسه‌ی ئیلكترۆنی هه‌لبوه‌شێته‌وه‌و به ده‌ست ده‌نگه‌كان جیابكرێته‌وه .
ئەحمەد قەدەفەری، جێگری لێپرسراوی مەڵبەندی شارەزووی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان،ڕایگەیاند: ”بزووتنەوەی گۆڕان، بۆخۆی ئازادە لەوەی بایکۆتی پڕۆسەی سیاسی عێراق دەکات، یاخود بە پێچەوانەوە بەشدار دەبێت لە کابینەی نوێی حکوومەتی عێراق، چونکە ئەوە پەیوەندی بە خۆیانەوە ھەیە“.
جێگری لێپرسراوی مەڵبەندی شارەزووی یەکێتی ڕاشیگه‌یاند:” پێشتر بزووتنەوەی گۆڕان، ھەڵەی گەورەی کردووە، بێگومان یەکێک لە ھەڵەکانی ئەو بزووتنەوەیە ئەوەبووە، ئەوان لە بەغدا ھەوڵی ئەوەیان دەدا پێگەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ناشرین بکەن، ھەروەھا کێشەکانی ناوخۆی ھەرێمی کوردستانیان دەبرد بۆ بەغدا و لەبری باسی گەندەڵی بەغدا بکەن، باسی گەندەڵی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانیان دەکرد، ئامانجی سەرەکیان ئەوەبووە دەنگ کۆبکەنەوە، نەوەکو بەو جۆرە قسانە خزمەتی خەڵکی بکەن.
ئه‌حمه‌د قه‌ده‌فه‌ری گوتیشی :” چیتر بزووتنەوەی گۆڕان، ئەو ھێزە نییە بتوانێت، بگاتەوە ئەو ئاستەی کە دەنگەکانی پێشووی بھێنێتەوە، بەڵام ئەگەر بیانەوی بەھێز ببنەوە باشتروایە ڕەوتی کارکردنی خۆیان بگۆڕن، ھێندە باسی گەندەڵی حکوومەت نەکات، کەخۆشی گەناو ئەو حکوومەتەدا پێگەیەکی بەھێزی ھەبووە”.