ئێران پەرلەمانی عێراق دژی توركیا بەكار دێنێت

خواكوڕك
ئەمرۆ لە پەرلەمانی عێراق دەنگ لەسەر دەركردنی سوپای توركیا درا، چاودێرانی سیاسیش دەلێن ئێران لەرێگای پەرلەمانی عێراق، دژایەتی توركیا دەكات.

پاش ئەوەی هاوپەیمانی مالیكی كە نوێنەری باڵی قورغكار و گۆڕان و كۆمەڵ تێیدا بەشداربوون، بریار لەسەر دەركرنی سوپای توركیا لە خاكی عێراق درا، ئەمە لەكاتێكدایە كە قاسم سولێمانی لە پش بارەگای پەرلەمانی عێراق سەرپەرشتی هێزەكانی حشدی شەعبی و حشدە ئێرانیەكان دەكات.

بەگوێرەی بۆچوونی چاودێرانی سیاسی ئەو دانیشتنەی پەرلەمانی عێراق راستەوخۆ دژایەتی ئێرانە و بەكار هێنانی پەرلەمانی عێراقە دژی توركیا، بەڵام پرسیار ئەوەیە توركیا گوێ لە پەرلەمانێكی وای عێراق دەگرێت؟!

شایانی باسە پێشتر رەجەب تەیب ئەردۆگان، رایگەیاندبوو، كە بەهیچ شێوەیەك قبوڵ ناكەین پەكەكە بەشداری شەڕی مووسڵ بكات و هێزەكانی توركیاش لەئامادە باشی دان لە رزگار كردنی مووسڵ.

Back to top button