خواكوڕك نهێنی كۆبونه‌وه‌ی حیزبه بایكۆتچییه‌كان ئاشكرا ده‌كات

سێ حزبە ناڕازییەكە (هاوپه‌یمانیه‌كه‌ی به‌رهه‌م ساڵح و نه‌وه‌ی نوێی شاسوارو كۆمه‌ڵی عه‌لی باپیر) كه به‌شێكن له پاشكۆیه‌تی بۆبزوتنه‌وه‌ی گۆڕان هێشتا بڕیاری كۆتاییان نەداوە چ هەڵوێستێكیان هەبێت لە بەرامبەر ڕەتكردنەوەی هەڵبژاردنەكەی پەرلەمانی عێراق، ڕای هەندێك لە بەرپرسانی باڵای هەرچواریان لە بایكۆتەوە گۆڕاوە بە ئاڕاستەی بایكۆت نەكردنی بەغداد، هه‌روه‌كو بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان خۆیان دابه‌شكردووه بۆ دووبه‌ره‌به‌ره‌ك له‌گه‌ڵ بایكۆت و به‌ره‌یه‌كی تر دژ به بایكۆتكردن ، لەبەرامبەردا له هه‌وڵی پێكهێنانی لیستێكی هاوبەشن بۆ كاركردن و یه‌كگوتاری سیاسی .
بریاری گۆڕان كاریگەری لەسەر بڕیاری سێ حیزبه‌كه هەیە ،چونكه بنكه‌ی جه‌ماوه‌ری گۆڕان و هاوپه‌یمانی و نه‌وه‌ی نوێ تێكه‌ڵكێشی یه‌كترو هاوفكرو بۆچوونن،هه‌رچی كۆمه‌ڵی ئیسلامی و عه‌لی باپیره خۆیان به گۆران‌دا هه‌ڵواسیوه‌و سواری شه‌پۆل بوون،سێ حیزبه‌كه ده‌یانه‌وێت بریارێك بده‌ن كه یەكڕیزییان تێكنەچێت، بۆئەوەش گفتوگۆ ناوخۆییەكانیان بەردەوامە.
سه‌رچاوه‌ی باڵای ناو ئه‌و حیزبانه به “خواكوڕك” یان ڕاگه‌یاند :هەندێك لە بەرپرسەكانیان كە پێشتر داوای بایكۆتكردنی بەغدایان كردووە، ئێستا ڕایان گۆڕاوەو پێیانوایە بایكۆت “زیانی زیاترە لە سوود” بەجۆرێك ئێستا زۆرینەیان ئەو ڕایەیان هەیەكه به‌شداری پرۆسه‌ی سیاسی له عێراق بكه‌ن .
له نێو كۆبونه‌وه‌ی حیزبه بایكۆتچییه‌كاندا ئه‌و بۆچونه‌یان لا گه‌ڵاڵه بووه كه “ئەگەر نەچینە بەغدا، لە بەرامبەردا چی بكەین؟ هەنگاوی دوای ئەوەمان چییە؟ پاشان لەسەر ئاستی عێراق ئەو قەبارەیەمان نییە كە بایكۆتكردنمان كاریگەریی دروست بكات، ڕەنگە هەر بە پڕۆسەی سیاسییەوە دیاریش نەبێت”.
بۆچونه‌كه‌ی دیكه ئه‌وه‌یه “ئەگەر بچنە بەغدا چیدەكەن؟ لانیكەم بوونیان دەبێت لە ناوەندی سیاسی‌و گۆڕەپانەكە چۆڵ ناكەن تا وەك تاكە نوێنەری كورد خۆیان بناسێنن، هەروەها پەیوەندیمان پەرەپێدەدەین لەگەڵ حزبە عێراقییەكان‌و دونیا دەرەوەش، لەگەڵ ئەوەشدا عێراق‌و وڵاتانی دیكەش دەزانن تەزویركراوه ئەمەش خاڵێكی گرنگە.”
لەناو چوارحزبەكەدا بزووتنەوەی گۆڕان بەهێزترینیانەو سێ حزبەكەی دیكە چاوەڕوانی بڕیاری گۆڕان دەكەن، ئەویش لەژێر كاریگەریی جەماوەرەكەیدایە كە زۆر توڕەن لە ئەنجامەكانی هەڵبژاردن‌و پڕۆسەكە ڕەتدەكەنەوە‌و سوورن لەسەر بایكۆت.
جەماوەری گۆڕان لە ڕێی ئۆرگانەكانی بزووتنەوەكەوە لە شار‌و شارۆچكەكان ئەو پەیامەیان گەیاندووەتە بەرپرسانی بزوتنەوەكەیان كە “چوونە بەغداد بەو ئەنجامەوە قبوڵ ناكەن.”
له‌لایه‌كی تره‌وه حیزبه بایكۆتچییه‌كان له‌سه‌ر ئاستی رێكخراوه‌یی و سیاسی ململانێی توند له نێوانیاندا هه‌یه ،به‌ڵام له‌سه‌ر ئاستی جه‌ماوه‌ری ناتوانن له ترسی سزادانی جه‌ماوه‌ره‌كانیان بریاری یه‌كڵایكه‌ره‌وه بده‌ن ،نه‌وه‌ی نوێ تائێستا به توندی دژایه‌تی گۆران ده‌كات و پێیوایه گۆڕان له پرۆسه‌ی سیاسی دا فه‌شه‌لی هێناوه‌و به‌شێكن له یه‌كیتی و مه‌یلی گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ نێو ڕێزه‌كانی یه‌كێتی هه‌یه ،هه‌رچی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانیشه نه‌وه‌ی نوێ تۆمه‌تبار ده‌كات كه خۆیان له‌سه‌ر گۆڕان بنیات ناوه‌و شاسوار عه‌بدول واحید بازرگانێكی ده‌ستپیس و چاوچنۆكه كه موچه‌ی كارمه‌نده‌كانی چاڤی لاند و هه‌قی خاوه‌ن پشكه‌كان نادات چ بگات به چاككردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی حكومه‌تی هه‌رێم .