پهیكهری هونهرمهند عوسمان كهیمنهیی دهشێوێندرێت
پاش ئەوەی لەلایەن دەستێكی نەناسراوەوەو پەیكەری هونەرمەندی دیاری دەڤەری هەڵەبجەو هەورامان عوسمان كەیمنەیی شێوێنرا( یانەو كلتوری سیاچەمانەی )لەسەر هونەرمەندەكە هاتەدەنگ.
سوبحان پەروێز لێپرسراوی ڕێكخراوی یانەو كلتوری سیاچەمانەی ڕایگەیاند : لەگەڵ بڵاو بونەوەی هەواڵەكە لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك ئیدانەی ئەو كردەوە قێزەونەمانكرد و پەیوەندیمان بە ئاسایش و پۆلیسی ناحیەی بیارەوەكرد ،لەوكاتەدا ئەوان بێئاگایی خۆیان لەهەواڵە دەربڕی ،دواتر پەیوندیمان بەبەڕێوەبەری ناحیەی بیارەو ڕۆشنبیری هەڵەبجەوەكرد و بابەتەكەمان خستۆتەڕوو وە چاوەڕوانی لێكۆڵینهوهكانین كەتا ئێستا هیچ وەڵامێكمان دەست نەكەوتوەو نازانین بۆ ئەو كارە كراوەو كێ لە پشتیەوەیەتی .
لێپرسراوی ڕێكخراوی یانەو كلتوری سیاچەمانە، ڕاشیگەیاند ” سكاڵای یاسایمان تۆماركردوە، لەهەمانكاتدا پەیوەندیمان بە بنەماڵەی هونەرمەند عوسمان كەیمنەییەوە كردووهو ئەوانیش نیگەرانن و زۆر بەداخەوەن و دەپرسن بۆ دەبێت بەرانبەر وهونەرمەندێك كەدونیایەك بەرهەمی هونەری پێشكەش كردوە بەناوچەكە ئەوە پاداشتی بێت ، لەكاتێكدا هیچ خراپەیەكمان بۆ كەس نەبوەو گومانیشمان لەكەس نییە .”
سوبحان پەروێز گووتیشی” بەداخەوە تائێستاهیچ وەڵامێكمان دەست نەكەوتووه ئەگەر تایەك دوو ڕۆژێكی تر وەڵامێكی گونجاو وەرنەگرینەوە بەدڵنیاییەوە هەڵوێستی جدیمان دەبێت هەموو جۆرە ڕێكارە مەدەنیەكان دەگرینەبەر سوكایەتی بە شێوە و بەو هونەرمەندەش لەلای ئێمەهەرگیز جێگەی قبوڵكردن نییە.”