سه‌عدی پیره: كارنامه‌ی چوارساڵی داهاتووی عێراقمان ئاماده كردووه
ئێوارەی ئەمڕۆ دوای كۆبوونه‌وه‌ی مەکتەبی سیاسی حزبه‌كه‌ی سه‌عدی پیره، گوته‌بێژی یه‌كێتیی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامەوانیدا بۆ میدیاکانی یەکێتی ڕایگه‌یاند: “له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا یه‌كیتی بڕیاریدا بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی عیراق له‌گه‌ڵ ته‌واوی لایه‌نه‌كان كۆببێته‌وه”، گوتیشی:”حزبه‌كه‌ی كار بۆ یه‌كڕیزی لایه‌نه سیاسییه‌كان دەکات”.
سه‌باره‌ت به پۆستی سه‌رۆك كۆماری عێراق، گوته‌بێژی یه‌كێتی ده‌ڵێت:” هه‌موو هه‌وڵه‌كانمان ده‌خه‌ینه گه‌ڕ ئه‌و پۆسته بۆ كورد بێت و له‌ناو كوردیشدا بۆ یه‌كێتی بێت، بەڵام ده‌رگای یه‌كێتی بۆ گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسییه‌كان كراوه ده‌بێت”.
گوته‌بێژی یه‌كیتی نیشتیمانی كوردستان ڕاشیگه‌یاند: “بڕیارمانداوە به‌رنامه‌یه‌ك بۆ چوار ساڵی داهاتووی عیراق ئاماده بكه‌ین و هه‌وڵدەده‌ن به یه‌كڕیزی له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسییه‌كانی دیكه‌ی هه‌رێمی کوردستان بچینه‌وە به‌غدا”.
سه‌عدی پیره گوتیشی:” رۆژی سێ شه‌ممه كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی به‌ڕێوه‌دەچێت و له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا كار و به‌رنامه‌ی چوار ساڵی ئاینده‌ی یه‌كێتی ئاماده دەكرێت”.