پارتی و یه‌كێتی كۆده‌بنه‌وه بۆ پێكهێنانی هاوپه‌یمانیه‌تی له به‌غداد
پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان به‌مه‌به‌ستی پێكهێنانی هاوپه‌یمانێتییه‌ك له به‌غدا ئه‌م هه‌فته‌یه كۆده‌بنه‌وه.
عه‌لی حوسێن ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگه‌یاند:” لایه‌نه‌كانی دیكه پشتگوێ ناخه‌ین، به‌ڵام هه‌ندێكیان له ئێستاوه ته‌پڵی كۆنه‌بوونه‌وه لێده‌ده‌ن”.
پێشتریش د. ئاراس حەسۆ میرخان، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕاگه‌یاندبوو “دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی شاندی پارتی و یه‌كێتی له به‌غدا بڕیار دراوه كه‌هه‌ردوو حیزب كۆ ببنه‌وه و گفتوگۆ بکەن له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی کە به یه‌كه‌وه گفتوگۆ له‌باره‌ی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ له‌گه‌ڵ لایه‌نه عێراقییه‌كان بکەن و هه‌ردوو لاش یه‌كهه‌ڵوێست بن.”
لای خۆشیه‌وه ئارێز عه‌بدوڵڵا، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی گووتی:” هه‌ندێك لایه‌نی ئۆپۆزسیۆن له كوردستان ئه‌وه‌نده تینووی ده‌سه‌ڵاتن، نه‌ك نێوماڵی كورد تێكده‌ده‌ن، به‌ڵكو ده‌یانه‌وێ حكومه‌تیش بڕوخێنن”.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی گوتیشی:” گیانی ئۆپۆزسیۆنێتییان له ناوخۆی كوردستان كاریگه‌ری له‌سه‌ر كۆده‌نگی كورد له به‌غداش درووست كردووه و نایانه‌وێ له عێراقیش له‌گه‌ڵ پارتی و یه‌كێتی رێك بكه‌ون”.
حیزبه بایكۆتچییه‌كان ده‌هۆڵی ده‌كوتن بۆ دوباره‌كردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان ، چونكه ئه‌وان گومانیان له ده‌رئه‌نجامه‌كانی ئه‌و پرۆسه‌یه هه‌یه یه‌كێتی تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن به شێواندنی پرۆسه‌ی هه‌لبژاردن له 12ی پێنج، به‌ڵام ئه‌گه‌ركورد به‌یه‌كگرتووی و به‌و ئه‌نجامه‌ی ئێستا به یه‌ك هاوپه‌یمانی بچێته‌وه به‌غدا، ژماره‌ی كوردسییه‌كانی له‌هه‌موو لیسته‌كانی دیكه‌ی عێراقی زیاتره.