نیشانه و هۆكار و چاره‌سه‌ركردنى كه‌مى به‌رگرى له‌ش؟
به‌هێزى به‌رگرى له‌ش زۆر پێویسته بۆ جه‌سته ، چونكه تواناى به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ى هه‌موو جۆره نه‌خۆشییه‌ك و میكرۆبێكى هه‌یه كه له‌ش دووچارى ده‌بێته‌وه ، زۆر كه‌س هه‌ن تووشى لاوازى به‌رگرى له‌ش ده‌بن دیاره ئه‌مه‌ش كۆمه‌ڵێك هۆكار و نیشانه‌ى خۆى هه‌یه كه توشى ئه‌م بێهێزییهت ده‌كات ، به‌ڵام پێویسته زوو چاره‌سه‌رى لاوازى به‌رگریت بكه‌یت كه له خواره‌وه ئاماژه‌ى پێ ده‌ده‌ین.”
هۆكاره‌كانى كه‌مى به‌رگرى له‌ش :-
• بوونى برین له جه‌سته‌دا ووزه سه‌رف ده‌كات به‌مه‌ش برینه‌كه تووشى هه‌وكردن ده‌بێته‌وه و به‌رگرى له‌ش بێهێز ده‌بێت.
• نیزامه خۆراكێكى ناته‌ندروست بخۆیت.
• تووش بوونت به ته‌نینه‌وه و هه‌وكردنى جگه‌ر هۆكارێكه بۆ كه‌م بوونه‌وه‌ى به‌رگرى له‌ش.
• گرژى و دڵه ڕاوكێ و ماندووى كارده‌كه‌ن سه‌ر لاواز بوونى به‌رگرى ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه‌م خه‌وى.
نیشانه‌كانى كه‌مى به‌رگرى له‌له‌شدا :-
• هه‌ست كردن به گێژى و ڕشانه‌وه و هێڵنج.
• هه‌وكردنى لووت و سییه‌كان و بۆرى هه‌ناسه و گوێ نیشانه‌ن بۆ لاوازى به‌رگرى له‌ش. • به‌رده‌وام بێهێزى قژ و هه‌ڵوه‌رینى .
• بوونى زیبكه‌ى زۆر له‌سه‌ر ڕووخسار.
• لاوازى ماسولكه‌كان.
• زوو ده‌ركه‌وتنى نیشانه‌كانى پیرى.
• به‌رده‌وام تووش بوونت به ئه‌نفلۆنزا.
• هه‌ست كردنى به‌رده‌وام به ماندوێتى و ئاره‌زووى خه‌و.
چاره‌سه‌ركردنى كه‌مى به‌رگرى له‌ش
• پێویسته كه هه‌ستت به نیشانه‌كانى كه‌مى به‌رگرى كرد ئه‌وا زوو سه‌ردانى پزیشك بكه بۆ ڕێنمایى له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌نجامدانى وه‌رزش به‌رگرى زیاد ده‌كات.
• زۆر گرنگه له‌شه‌وێكدا (7-8) كاتژمێر بخه‌ویت.
• نیزامێكى ته‌ندروست بخۆ وه‌كو سیر و هه‌نگوین و چه‌وه‌نده‌ر و میوه و ماست و په‌تاته .
• رۆژانه ئه‌نجامدانى كردارى وه‌رزش به‌شدارى به‌هێز بوونى خانه‌كانى به‌رگرى له‌ش ده‌كات.