قائیمقامیه‌تی هه‌ولێر هاووڵاتیانی له‌م خواردنه‌وه‌ ئاگادار ده‌كاته‌وه‌.

لە ڕاگەیەندراوێکدا قایمقامیه‌تى قه‌زاى ناوه‌ندى هه‌ولێر،ڕایده‌گه‌یه‌نێت، لەگەڵ هاتنى مانگی رەمەزاندا بازاڕکردن زۆر دەبێت و جۆرەها کاڵای باش و خراپ دەخرێنە بازاڕاوە، بۆیە ئاگاداربن لەکاتی کڕینی گۆشتدا، ئه‌و جۆره‌یان مه‌كڕن کە بڵقی سپی بچوکی لەسەر درووستبووه‌.”

ده‌قى راگه‌یاندراوه‌كه‌ى قایمقامیه‌تى هه‌ولێر:-

لەگەڵ نزیک بوونەوەی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزدا بازاڕکردن زۆر دەبێت و جۆرەها کاڵای باش و خراپ دەخرێنە بازاڕاوە،بۆیە ئاگاداربن لەکاتی کڕینی هەر شت و مەکێکدا،بۆ نموونە ئەگەر گۆشتتان بینی وەکو ئەم وێنەیەی خوارەوە کە بلقی سپی بچوکی لەسەر درووستبووە مەیکڕن، چونکە گۆشتەکە بەم کیسە(cyst) هێلکانەی بەکتریا پیس بووە لەکاتی خواردنیدا ئەگەری تووشبوونی کەسەکەی هەیە بە نەخۆشی (سیل) و کێشە بۆ کۆئەندامی هەرس دروست دەکات،وە ئەم جۆرە کیسانە بە کولاندن لەناوناچن بەڵکو پێویستە ئەم جۆرە گۆشتە یەکسەر بسوتێنرێ و لەناو ببرێ..

‏‎ڕاگه‌یاندنی قایمقامیەتى قەزاى ناوەندیى هه‌ولێر

Back to top button