نرخی نه‌وت له‌ دابه‌زین به‌رده‌وامه‌.

ئاژانسەكانی ئابووری لە جیهان بڵاویان كردەوە ئەمڕۆ 28ی 5ی 2018 نرخی نەوت لە بازارەکانی جیهاندا ڕووى لە بەرزبونەوە کردووە و  نرخى بەرمیلێک نەوتى برێنت بە 76 دۆلار و 19 سەنت مامەڵەى پێوەکرا.”

هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوى ئەمریکى لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 67 دۆلار و 48 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

ئەوەش لەکاتێکدایە کە هەفتەی ڕابردوو نرخی نەوت ٨٠ دۆلاری تێپەڕاند و ئەوەش بەرزترین ئاستی بوو لە کۆتایی ساڵی ٢٠١٤وە.

ئەم بەرزبوونەوەیەی نرخی نەوت دوای ئەوە هات کە  دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا کشانەوەی وڵاتەکەی لە ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکەی ئێران ڕاگەیاند.

ھەروەھا بەردەوامی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت ھۆکارەکەی پەیوەستە بە پابەندبوونی وڵاتانی ئەندام لە ڕێکخراوی ئۆپیک بۆ کەمکردنەوەی ئاستی بەرھەمھێنانی نەوت.

Back to top button