سه‌رۆكی به‌شی یاسایی زانكۆی گه‌رمیان له‌به‌ر جیاوازی بۆچوونی سیاسی ده‌ركرا
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه، دلشاد عه‌لی سه‌رۆكی به‌شی یاسایی زانكۆی گه‌رمیان، له‌سه‌ر بۆچوونی جیاواز له‌لایان نووسینگه‌ی سه‌رۆكی زانكۆی گه‌رمیانه‌وه، ئاگادار كراوه‌ته‌وه كه ده‌ست له‌كار بكێشێته‌وه”.
له په‌ری تایبه‌تی خۆی له تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی فیسبووك، دڵشاد عه‌لی له پۆستێكی دا دهنووسێـ”لەلایەن نوسینگەی سەرۆکی زانکۆی گەرمیانەوە ئاگادار کرامەوە کە دەست لەکار کیشانەوی خۆم بنوسم، یان بە ناچاری دەبەخشرێم لە سەرۆکی بەشی یاسای زانکۆی گەرمیان. ئەمیش لە پای ئەو بیر‌و باوەرە سیاسیە جیاوازەی کە ھەمە و ھەڵگرتەی پەیامی دیموکراسی دادپەروەرییە”.
پاش جیابوونه‌وه‌ی حزبه‌كانی له یه‌كێتی كۆمه‌ڵێك كادیر و لایانگرانی كه په‌یوه‌ندی به حزبی نوێوه ده‌كه‌ن یه‌كێتی ده‌ست ده‌كات به دوورخستنه‌وه‌یان له پۆسته‌كانیان”.