سیاسیەکی عێراق:قاسم سولەیمانی ترۆر دەکرێت

ئینتفاز کە یەکێکە لە سیاسیەکانی عێراق و ئیستا لە ئەمریکا نیشتەجێیە لە پرۆگرامێکی تەلەفزیۆنیدا ئاماژە بەوە دەکات کە مەرگی قاسم سولەیمانی نزیکەو گەر لە عێراق بمێنێتەوە ترۆر دەکرێت”.
 
لە میانی دیدارەکەیدا ئینتفاز قمبر باس لە نیگەرانی ئەمریکا دەکات تایبەت بە دەستوەردانی ئیران لە عێراق بە گشتی و کەرکوک بە تایبەت، ڕایگەیاند لە ئێستادا ئیران بەبێ پێوەر نەوتی شارەکە دەدزێت و ئەوەش لای واشنتن قبوڵ نەکراوە.
 
هاوکات تیشک دەخاتە سەر سودمه‌ندبونی چەند سیاسیەکی ناو یەکێتی و ئەوەشی ڕون کردەوە کە چەند کۆبونەوەیەکی نهێنی بەسەر پەرشتی قاسم سولەیمانی کراوە بۆ دروست کردنی هەرێمێکی سەر بە ئیران کە پێکهاتووە لە شارەکانی کەرکوک و سلیمانی و هەڵەبجە،ئەوەش بە مەبەستی دەسبەسەرداگرتنی یەکجاری نەوتی کەرکوک و ڕێگری کردن لە هەر هەوڵێک کە بدرێت بۆ سەربەخۆیی کوردستان
Back to top button