كاریگه‌رترین سه‌ركرده‌ی عه‌ره‌بی سوونه له عێراق بزانه چی له‌باره‌ی سه‌رۆك بارزانی ده‌لێت
سكرتێری گشتیی پڕۆژەی عەرەبیی عێراق، ڕۆڵ و كاریگەریی سەرۆك بارزانی لە پەنادانی ئاوارەكان بە هەڵوێستێكی مێژوویی ناوزەد ده‌كات كە هەرگیز لە بیر ناكرێت و سوپاسی گەلی كوردستان و سەرۆك بارزانی كرووه بۆ یارمەتیدان و حەواندنەوەی ئاوارە و لێقەوماوانی عێراق لە چەند ساڵی ڕابردوودا.
ئه‌مڕۆ دووشەممە 28/5/2018 سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە خەمیس خەنجەر سكرتێری گشتیی پڕۆژەی عەرەبیی عێراق و شاندی یاوەری كۆبوونه‌وه‌و بیروڕایان لەبارەی پڕۆسەی سیاسیی عێراق و هەڵبژاردنەكان و پێكهێنانی حكوومەتی نوێی عێراق ئاڵوگۆڕ كرد.
له دیداره‌كه‌دا هەردوولا بۆ گەڵاڵهكردنی بۆچوونەكان لەباره‌ی پڕۆسەی سیاسی و بەرنامەی حكوومەتی داهاتووی عێراق، جەختیان لە هەماهەنگی نێوانیان كردەوە.
هاوپه‌یمانێتی قه‌راری عێراقی له‌لایه‌ن خه‌میس خه‌نجه‌ر پاڵپشتی ده‌كرێت و له هه‌ڵبژاردنی رۆژی 12/5/2018 دا 14 كورسییان به‌ده‌ستهێناوه.