كتێبێكی تر له‌باره‌ی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر بڵاو كرایه‌وه
له دوو توێی كتێبدا، هیوا ئه‌حمه‌د مسته‌فا، نووسه‌ر و ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی پارتی له‌باره‌ی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر و رووداوه مێژوویه‌كانی ساڵی 2017 و ریفراندۆم ده‌نووسێت، كه به‌هۆی خیانه‌تی یه‌كێتیه‌وه، له‌سه‌رو به‌ندی به‌هێزی پێگه‌ی كورد بۆ هه‌نگاونان بۆ سه‌ربه‌خۆی كوردستان و رێگری له‌م هه‌نگاوه، كه‌ركووك و خورماتوو و به‌شێكی زۆری ناوچه كوردستانییه‌كان راده‌ستی به‌غدا كرانه‌وه‌و هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و سوپای عێراق گه‌ڕانه‌وه ئه‌و ناوچانه‌ی ساڵانێكی زۆر پێشمه‌رگه له هێرشی چه‌كدارانی داعش پاراستنی”.
كتێبه‌كه له‌ژێر ناوی (ریفراندۆم و 16 ی ئۆكتۆبه‌ر… ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌م سه‌ربه‌خۆیی)ـیه و نووسه‌ر له پێشه‌كییه‌كه‌یدا ده‌ڵێت: “له‌گه‌ڵ راگه‌یاندنی بڕیاری حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كان بۆ ئه‌نجامدانی ریفراندۆم، ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی شه‌و و رۆژ باسیان له مه‌سه‌له‌ی مافی مرۆڤ و دیموكراسییه‌ت و مافی گه‌لان ده‌كرد، زۆر به په‌له خۆیان له‌و مافه بۆ گه‌لی كوردستان گه‌وجاند و هه‌ر یه‌كه و به پاساوێك دژی ئه‌نجامدانی ریفراندۆم وه‌ستانه‌وه. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كوردستان به‌رگه‌ی فشاره ده‌ره‌كییه‌كانی گرت به‌ڵام به‌رگه‌ی پیلانی ژه‌هراوی ناوخۆیی نه‌گرت و سه‌ره‌نجام رۆژی 16ـی ئۆكتۆبه‌ری 2017 خه‌ونی كورد له‌م سه‌رده‌مه‌دا به (با) درا و میلله‌تێكی گه‌وره‌و گران نا‌ئومێد و مه‌لوول كرا و ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و پیلانه ژه‌هراوییه خۆیان پێخسته ناو زبڵدانی مێژووه‌وه‌و تا هه‌تایه له‌ناویدا ده‌مێننه‌وه”.
هه‌روه‌ها نووسه‌ر له 203 لاپه‌ڕه‌دا باسی ئه‌و هه‌لومه‌رج و رووداوانه ده‌كات كه له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا روویداوه، به‌تایبه‌تی بڕیاری كشانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه له به‌ره‌كانی شه‌ڕ له‌لایه‌ن چه‌ند به‌رپرسێكی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، له كاتێكدا پێشمه‌رگه‌كان له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی كۆسره‌ت ره‌سو،ل و شێخ جه‌عفه‌ر له شه‌ڕدا بوون و شه‌هیدیشیان دا”.