پهرلهمانی عێراق دوای چوارهم ههوڵ رێژهی یاسایی تهواو كرد بۆ قسهكردن له بارهی ساختهكاریهكانی ههلبژاردن
دوای ئهوهی له سێ ههوڵی پێشوتر پهرلهمانی عێراق نهیتوانیوه رێژهی یاسای تهواو بكات بۆ كۆبوونهوه له بارهی ساختهكاریهكانی ههلبژاردن, ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە رێژەی یاسایی دانیشتنی پەرلەمانی عێراق تەواو بوو، ئێستە كۆبوونەوەكە بۆ قسەكردن لەسەر ساختەکارییەكانی هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی عێراق دەستیپێکردووە و چاوەڕوان دەكرێ بڕیارێك لە دژی ئەنجامەكان دەربكەن.
میدیاكانی عێراق بڵاویان كردەوە 165 ئەندام پەرلەمانی عێراق بەشدارن لە دانیشتنەكەدا و بەرنامەی كاری دانیشتنە نائاساییەكە دەستی پێكردووە.
چاوەڕوان دەكرێ پەرلەمانی عێراق لە هەنگاوی یەكەمدا داوای ژماردنەوەی دەنگەكانی هەڵبژاردن بە دەست بكات.
پێشتر پەرلەمانی عێراق سێ جاری تر هەوڵی كۆبوونەوەی دابوو، بەڵام بەهۆی ئامادەنەبوونی ڕێژەی یاسایی پەرلەمانتاران، كۆبوونەوەكە ئەنجام نەدرابوو، زۆربەی ئەو پەرلەمانتارانەش كە بەشداری ئەم دانیشتنە دەكەن، سەر بە لیست و كیانە دۆڕاوەكانی هەڵبژاردنی نوێی پەرلەمانن.
لەلایەكی ترەوە چاوەڕوان دەكرێ هەر هەڵوەشاندنەوە یان پێداچوونەوەیەك بە ئەنجامەكانی هەڵبژاردن، جەماوەری رەوتی سەدر و لایەنە براوەكانی تر بوورووژێنێ، بۆ ئەوەی بێنە سەر شەقامەكان، لەم ڕووەشەوە چاوەڕوان دەكرێ عێراق بكەوێتە دۆخێكی نەخوازراوەوە.
لەدوای راگەیاندنی ئەنجامی فەرمی هەڵبژاردنی خوولی چوارەمی پەرلەمانی عێراق، ئەوە چوارەمین هەوڵی پەرلەمانی عێراقە بۆ ئەوەی کۆبوونەوەیەکی نائاسایی ئەنجامبدات، سێجاری رابردوو رێژەی یاسایی ئامادەی دانیشتنەکە نەدەبوون.