داواكاری گشتیی هه‌رێمی كوردستان سوێندی یاسایی خوارد

به ئاماده‌بوونی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری به‌وه‌كاله‌ت و وه‌زیری دادی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له ڕێوڕه‌سمێكدا حاكم ئازاد حه‌سه‌ن ئه‌حمه‌د، وه‌ك داواكاری گشتی له‌به‌رده‌م سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستاندا سوێندی یاسایی خوارد.
به بڕیاری ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری، ژماره 24 له به‌رواری 11/4/2018 كه تایبه‌ته به پاڵاوتنی به‌ڕێز ئازاد حه‌سه‌ن ئه‌حمه‌د، جێگری سه‌رۆكی داواكاری گشتی بۆ پۆستی سه‌رۆكی داواكاری گشتی و به‌پێی حوكمی مادده (10) ـ شانزه‌هه‌م له یاسای سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق ژماره (1) بۆ ساڵی 2015 و به پشتبه‌ستن به‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی كه به ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان دراوه به‌پێی حوكمی مادده (1) ـ چواره‌م له یاسای ژماره 2 بۆ ساڵی 2017 (یاسای دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان، به‌سه‌ر دامه‌زراوه ده‌ستوورییه‌كانی هه‌رێمدا)، بڕیار درا به دامه‌زراندنی به‌ڕێز حاكم ئازاد حه‌سه‌ن ئه‌حمه‌د وه‌ك سه‌رۆكی داواكاری گشتی.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 28/5/2018 به ئاماده‌بوونی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، حاكم به‌نگین سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری به‌وه‌كاله‌ت و سینان چه‌له‌بی وه‌زیری دادی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له ڕێوڕه‌سمێكدا حاكم ئازاد حه‌سه‌ن ئه‌حمه‌د وه‌ك داواكاری گشتی له‌به‌رده‌م به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستاندا سوێندی یاسایی خوارد.
سه‌رۆك وه‌زیران پیرۆزبایی لێ‌كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ به‌ڕێزیان خواست.