بەلێ کورد میللەتێکی هوشیارە زۆر زۆریش هوشیارە
نیاز حاجی
چەندین دەزگای راگەیاندنی زەبەلاح کە پالپشتیکەی دارایی زەبەلاحی لە پشتە کاردەکەن بۆ بێ ئەدەبکردنی گەلی کورد. کاردەکەن ، ئاژاوە و ناسەقامگیری و بێمتمانەیی و رەشبینی بلاو بکەنەوە.
کاردەکەن ، کورد بەگژ کورددا بچێتەوە و خوێن برژێت. دەیان سایتی ئەلیکترۆنی و پەیجی تۆرەکۆمەلایەتیەکان بە پالپشتیەکی دارایی زەبەلاح هەمان ئەرک ئەبینن…. بەلام تا ئێستا سەرکەوتوو نەبونە لە جێبەجێ کردنی مەرامەکانیان . ئایا ئەزانن ، راگەیاندنی نابەرپرس و تۆرەکۆمەلایەتیەکان ، هەر زوو توانیان میسر خاپوربکەن ئاشتی کۆمەلایەتی نەهێلن ،
ئەو راگەیاندنەی کە لە کوردستان هەیە و کار بۆ تێکدانی کوردستان دەکات ، دەیان جار لەوەی میسر زەبەلاحترە…. ئەو راگەیاندنانەی کە کار بۆ تێکدانی کوردستان دەکەن ، دەیان جار زەبەلاحترن لەو راگەیاندنانەی کاریان کرد بۆ تێکدانی لیبیا و سوریا و یەمەن و تونس …… هتد
بەڵێ راگەیاندن ، هەر زوو ئەو ولاتانەی تێکدا و درزی خستە ناویانەوە ، بەلام لە کوردستان چەند مانگ پێش ۱۷ی شوبات و تاکو ئێستاش ئەو راگەیاندنانە لەکارکردن نەوەستاون بۆ ئەوەی گەلی کورد و هەرێمی کوردستانیش بەدەردی ئەو ولاتانە ببەن.
راستە ئەوراگەیاندنانە توانیویانە لە کوردستان کەمینەیەک لە خشتە ببەن ، بەڵام لە دەڤەرێک قەتیس ماوەن و رۆژ داوای رۆژیش لەم دەڤەرە روی ئەم تەوژمە راگەیاندنە نابەرپرسە ئاشکرا دەبێت .
سەرنەکەوتنی ئەو تەوژمە نەشازە بۆ ئەوە دەگەرێتەوە ، کە زورینەی کورد هوشیارە و ناتوانرێت چەواشە بکرێت و رەشی سپی زۆر بەباشی لەیەکتر جیا دەکاتەوە دوا وتەم ئەوەیە و هیچ زیادەرەویەکیشی تێدا نەیە ئەگەر بلێم ئەو تەوژمە راگەیاندنە گوماناویەی کە لەسەر کوردستان کار دەکات ئەگەر لەسەر وولاتێکی وەک ئەمریکا کاری کردبا ئەوا دەمێک بوو ئەو ئەمریکایەی هەلدەتەکاندبوو!