لایهنه ناڕازییهكانی كوردستان لهگهڵ لایهنه عیراقییه ناڕازییهكان ههماههنگی دهكهن
تائێستا دیارنییە لایهنه ناڕازییهكانی ههرێمی کوردستان و عێراق کە خاڵێکی ھاوبەش لەنێوانیاندا ھەیە دەتوانن لە داهاتوودا ببنە ھاوپەیمان یان نا، جگە لە گۆڕان و کۆمەڵ و ھاوپەیمانی و یەکگرتوو، لە عێراقیش کۆمەڵێك لایەنی ناڕازی ھەن کە وەك ئەم چوار لایەنە ژمارەی کورسییەکانیان كهمی كردووهو دەنگی کەمیان بەدەست ھێناوە.
ھەڵوێستی لایەنە سیاسییە ناڕازییەکانی ھەرێمی کوردستان لەسەر ئەنجامی ھەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق نەگۆڕاوە، لایهنه ناڕازییهكانی كوردستان پهنجهی تۆمهت بۆ یهكێتی درێژدهكهن و دهڵێن:بۆ بەدەستھێنانەوەی دەنگەكانمان ھەموو رێگەیەك دەگرینەبەر. ئەو لایەنانە خاڵی ھاوبەشیان لەگەڵ بەشێك لە لیستەكانی عێراق ئەوەیە کە ئەوانیش وەك ئەو چوارلایەنە لە ئەنجامی ھەڵبژاردنەکان رازی نین.
کۆمەڵی ئیسلامی كوردستان جەمسەرێکی ناڕەزایەتی ئەو ھێزانەیە لە ھەرێمی کوردستان،کامەران بابان زادە، ئەندامی سەرکردایەتی کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان دەڵێت: “ئەو چوار لایەنە ھەموو رێكارێكی یاسایی و سیاسی دەگرنەبەر بۆ لابردنی ئەو زوڵمەی كە لە ھەڵبژاردن لە دەنگدەرانیان كراوە”.
ئهو ئەندامهی سەرکردایەتی کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان دهشڵێت:”سەبارەت بەو لایەنانەی كە لە بەغدا ھەمان بۆچوونیان ھەیە و پێیانوایە ساختەكاری كراوە و دەنگەكانیان فەوتاوە، حەرام نییە ئەگەر لایەنەكانی كوردستان لەگەڵ ئەو لایەنە عێراقیانە ھەماھەنگی بكەن، بۆ بە دەستھێنانەوەی مافە خوراوەكانیان لەو دەنگانەی كە لێیان دزراوە”.
شێرکۆ جەودەت، ئەندامی سەرکردایەتی یەکگرتوی ئیسلامی کوردستان گوتی: “مەرج نییە لێك نزیكیمان لەگەڵ ھەندێك لایەنی عێراقی ببێتە ھاوپەیمانێتی، بەشداریكردنی ئەو چوار لایەنەی كوردستان لە پرۆسەی سیاسی عێراق لەنێو خۆیاندا تاوتوێ دەكرێت، لەبەر ئەوە ھێشتا زووە بۆ بڕیاردان لەسەر بەشداریكردن یان نەكردن.