توركه‌كان به‌ ڕه‌زامه‌ندی ڕوسیا ئۆپراسیۆنی سه‌ر عه‌فرین یان ده‌ست پێكرد

دکتۆر مەنابهانجان میهر، لێکۆڵەرەوەی سیاسی لە سەنتەری یورەیژیا و پەیمانگای شیکاریی سیاسەتی بەرگری، لە ڕاپۆرتێکیدا نووسیویەتی:” تورکەکان نەیاندەتوانی بێ ڕەزامەندی ڕووسیا ئۆپەراسیۆنی سەر عفرین دەستپێبکەن چونکە کۆنتڕۆڵی ئاسمانی عفرین بەدەست رووسیا بوو”.
 
ئیلنور چه‌ڤیک نووسەر و ڕۆژنامەنووسی تورک لە لێدوانێکیدا بۆ cnn ی تورک لەو بارەیەوە گووتی:”ئەگەر رووسیا ئاسمانی بۆ نەکردیانەیەته‌وە، ئێمە نەمان دەتوانی بچینە ناو عفرین و باب. تەنانەت نەشمان دەتوانی فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانیش بفڕێنین.”
 
لە دیدارە جیهانیەکانی ژنێف و ئەستانە بۆ چارەسەری کێشەکانی سووریا رووسیا بەرگری لە کوردەکانی ڕۆژئاوا دەکرد و داوای دەکرد کە بەشداری بکەن لە چارەسەری کێشەکانی سووریا و بەفەرمیش داوای کردبوو کە دەبێت کوردەکان بەشداری بکەن.
رووسیا به‌هۆی پشتکردنە کوردەکان توانی سیاسەتی خۆی بەرامبەر بە تورکیا جێبەجێبکات. مۆسکۆ توانی تورکیا دژی ئەمریکا هان بدات و ململانێ بخاتە ناو ڕێکخراوی ناتۆوە کە تورکیا تیایدا دووەم بەهێزترین وڵاتە.
 
یەکێکی دیکە لە هۆکارانی پشتکردنە کورد لە لایەن رووسیاوە بۆ هاوپەیمانی کوردانی ڕۆژئاوا و ئەمریکا دەگەڕێتەوە. کورد لەگەڵ ئەمریکا یەکی گرت تاکو دژی داعش و ئەسەد بجەنگێت، بەڵام ئەمە بە دڵی رووسیا نەبوو.
دکتۆر مەنابهانجان لێکۆڵەرەوەی سیاسی لە سەنتەری یورەیژیا و پەیمانگای شیکاریی سیاسەتی بەرگری گوتیشی:” پەیەدە نەیتوانی لە کاتی خۆیدا لە سیاسەتی نێودەڵەتی لە سووریا تێبگات، چونکە ئەمریکا هەرگیز جەنگی دژی داعشی بە جدی نەگرتووە و بەڵکو شەڕی بۆ بەرژەوەندی خۆی کردوە لە سووریا. بەرژەوەندی کوردیشی لا گرنگ نیە.”
 
Back to top button