پارتی: تا بەدەستهێنانی ئەنجامی ریفراندۆم، بەشداری پرۆسەی سیاسی عیراق دەكەین
دوای ئهوهی ههرێمی كوردستان به سهركاروانی پارتی پرۆسهی ریفراندۆمیان ئهنجامدا, دواتریش بهشداری كردنی له پرۆسهی سیاسی و ههلبژاردنی عێراق پیچهوانهی ههلوێستی پێشوتری لێكدرایهوه, بەرپرسێكی پارتی دەڵێت “لەم دۆخەی ئێستادا، واباشترە كورد بەشداری لە پرۆسەی سیاسی عیراقدا بكات و بایكۆتی ئەو پرۆسەیە نەكات، چونكە ئەو بایكۆتكردنە، هیچ هێزێكی یاسایی و نێودەوڵەتی نییە”.
فازڵ بەشارەتی بەرپرسی لقی 12ی پارتی لە هەڵەبجە رایگهیاندووه “لە سەرەتادا، پارتی دیموكراتی كوردستان داوای لەسەرجەم لایەنە سیاسییەكانی هەرێم كرد، بایكۆتی پرۆسەی سیاسی عیراق بكەن، كەچی هیچ لایەنێك لەگەڵ ئەم داوایەدا نەبوو، بەڵام ئێستا چەند لایەنێك كە براوەی هەڵبژاردنەكان نەبوون، ئەم پرسەیان خسۆتە روو”.
فازڵ بەشارەتی لە بەشێكی دیكەی لێدوانەكەیدا گوتی “ئێمە هەتا ئەو كاتەی كە ئەنجامی ریفراندۆم لە عیراقدا بەدەست دەهێنین، بەشدارییەكی كارامان لە پرۆسەی سیاسی عیراقدا دەبێت و هیچ رێگەچارەیەكی دیكەمان لەبەردەمدا نییە”.