یه‌كێتی به هۆی ته‌زویره‌وه دوا بزماری له تابوتی یه‌كریزی كورد دا
گۆران و کۆمەڵ دوو لایه‌نی ناو شەش لایەنە نارازیەکەن له كوردستان کە تاوەکو ئێستا یەکێتی بە دزینی دەنگەکانیان لە سلێمانی تۆمەتبار دەکەن، جگە لە داواکردنەوەی دەنگەکانیشیان، ئامادەی ھیچ دانیشتنێک نین لەگەڵ لایەنەکانی دیکە، ئێستاش کار بۆ ئەوە دەکەن بە ھەموویان فراکسیۆنێکی ھاوبەش لە بەغدا پێک بھێنن، ئەگەر ئەمەش سەری نەگرت، پێدەچێ بەشێکیان بە یەکجاری بایکۆتی پرۆسەی سیاسی عێراق بکەن.
موسەننا ئەمین سه‌رۆكی فڕاكسیۆنی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان له په‌رله‌مانی عێراق ڕایگه‌یاند:” ره‌نگه په‌رله‌مان نه‌توانێت بڕیارێك له باره‌ی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه بدات.
عەبدولرەحمان موھەندیس، ئەندامی جڤاتی نیشتیمانی بزووتنەوەی گۆران گوتی:” بەردەوام دەبین لە گێرانەوەی دەنگە دزراوەکانمان، ئەگەر لەمەش سەرکەوتوو نەبووین، بایکۆتکردنی پرۆسەی سیاسی عێراق، نزیکترین ئەگەرە”.
لای خۆشیه‌وه مەروان گەڵاڵی، سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی لە پەرلەمانی کوردستان ده‌ڵێت: رێكخستنه‌كانمان چاوه‌ڕێیان ده‌كرد رێژه‌ی ده‌نگه‌كانمان به‌رز بێته‌وه، بۆیه ئێمه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك هۆكاری نههینانی كورسی زیاتر بۆ دزینی ده‌نگه‌كانمان ده‌گه‌ڕێنینه‌وه، نه‌ك كه‌م بوونه‌وه‌ی ده‌نگده‌رانمان.