به ڤیدیۆ : ماكرۆن په‌نابه‌رێكی نا یاسایی به هۆی ئازایه‌تیه‌وه ده‌باته نێو كۆشكی ئه‌لیزێ و خه‌لاتی ده‌كات

دوای ئه‌وه‌ی منداڵ به لێواری بینایه‌كی به‌رزدا شۆڕده‌بێته‌وه ژیانی ده‌كه‌وێته مه‌ترسی, گه‌نجێكی ره‌ش پێست كه په‌نابه‌ری نایاسایی بووه له شاری پاریسی پایته‌ختی فه‌ره‌نسا به‌شێوه‌یه‌كی ئازایانه منداڵه‌كه له كه‌وتنه‌خواره‌وه و مردن رزگاركرد، پاشان له لایه‌ن سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا ره‌گه‌زنامه‌ی فه‌ره‌نسی پێ دراو دامه‌زرێنرا.
رۆژنامه‌ی “لوبوان”ی فه‌ره‌نسی بڵاویكردۆته‌وه، گه‌نجه‌كه ناوی مامۆدۆ گاسامایه و ته‌مه‌نی 22 ساڵه و خه‌ڵكی مالی-یه، ئه‌و به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی له فه‌ره‌نسادا نیشته‌جێ ببو، به‌ڵام ئه‌مڕۆ له‌لایه‌ن ئیمانوێل ماكرۆنی سه‌رۆكی فه‌ره‌نساوه بانگهێشتی كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی ئیلیزێ كراوه و به‌هۆی ئه‌و كاره بوێرانه‌یه‌ی كردبوی، ره‌گه‌زنامه‌ی فه‌ره‌نسی پێدراوه و له ده‌زگای ئاگركوژێنه‌وه‌ش دامه‌زرێنراوه.
سه‌باره‌ت به كاره بوێرانه‌ییه‌كه‌شی، گاساما ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، به‌بێ بیركردنه‌وه كاتێك بینیویه‌تی خه‌ڵك هاوار ده‌كه‌ن و ئۆتۆمبێله‌كان هۆڕین لێ ده‌ده‌ن، خێرا به روكاری ده‌ره‌وه‌ی چوار نهۆمی بیناكه‌دا سه‌ركه‌وتوه و توانیویه‌تی منداڵه‌كه رزگاربكات.
گاساما له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیدا ده‌رده‌كه‌وێت، كه منداڵێك خه‌ریكه له بینایه‌كی به‌رزه‌وه ده‌كه‌وێته‌خواره‌وه، به‌ڵام لاوه ئه‌فریقییه‌كه به بیناكه‌دا به‌شێوه‌یه‌كی سه‌رسوڕهێنه‌ر سه‌رده‌كه‌وێت و منداڵه‌كه رزگار ده‌كات، به‌هۆی ئه‌وه‌شه‌وه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا به “سپایده‌رمان”ی راستی ناوده‌برێت و سه‌رۆكی شاره‌وانی پاریسیش به ته‌له‌فۆن سوپاسی كردبو، به‌رپرسێكی دیكه‌ی فه‌ره‌نسیش پشتگیری شاره‌كه‌ی بۆ ئه‌و په‌نابه‌ره نایاساییه راگه‌یاندبو.