بێگەرد تاڵەبانی: پێداگرین لەسەر پەسندکردنی پڕۆژەیاسای چاکسازی
دوای ئه‌وه‌ی پڕۆژه یاسای چاكسازی گه‌ڕێندرایه‌وه په‌رله‌مان به مه‌به‌ستی گۆڕانكاری كردن له مادده‌ی(3)ی پڕۆژه ییاساكه كه په‌یوه‌ست بوو به مووچه و خانه‌نشینی په‌رله‌مانتار, به‌ڵام تا ئێستا پڕۆژه یاساكه نه‌خراوه‌ته‌وه به‌رنامه‌ی كاری په‌رله‌مان و قسه‌ی له سه‌ر نه‌كراوه, سكرتێری په‌رله‌مانش ده‌لێت:” پەرلەمانی کوردستان پێداگری لەسەر ئەوە دەکات پڕۆژەیاسای چاکسازی لە مووچە، خانەنشینی و دەرماڵە و ئیمتیازاتەکان لە زووترین کاتدا پەسندبکات”.
بێگەرد تاڵەبانی، سکرتێری پەرلەمانی کوردستان راگەیاند، هیچ گۆڕانکارییەک لە بۆچوونی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان لەبارەی پڕۆژەیاسای چاکسازی رووینەداوە. “پێداگرنی لەسەر ئەوەی بە زووترین کات پەسندی بکەین”.
سکرتێری پەرلەمانی کوردستان باسی لەوە کرد، ئەگەر چەند فراکسیۆن یان پەرلەمانتاریک لەگەڵ پەسندکردنی پڕۆژەیاساکە نەبن، ئەوا پەرلەمان دەیخاتە بەرنامەی کار و پەسندی دەکات چونکە پڕۆژەکە پشتیوانی زۆرینەی پەرلەمانتارانی هەیە.
هەرچەندە بڕیاربوو دووشەممەی رابردوو کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان لەبارەی پڕۆژەیاساکە ئەنجامبدرێت، بەڵام بەگوتەی عیزەت سابیر، سەرۆکی لیژنەی دارایی و ئابووری پەرلەمانی کوردستان، بەهۆی تەواونەبوونی رێژەی یاسایی کۆبوونەوەکە ئەنجامنەدراوە.
ئەوەش لەکاتێکدایە، رێباز حەملان، وه‌زیری دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە، ئه‌گه‌ر پڕۆژه‌یاسای چاكسازی، كه ئێستا له په‌رله‌مانی كوردستانه، وه‌ك خۆی پەسند و جێبه‌جێبكرێت، ده‌بێته هۆی گه‌ڕانه‌وه‌ی خه‌رجییه‌كی زۆری به‌فیڕۆچوو و ده‌ستكاریكردنی زیاتری سیستەمی پاشەكهوتی مووچه.