هۆشیار زێباری : بڕیاره‌كه‌ی په‌رله‌مان مولزه‌م نیه, ئالۆزی سیاسی زیاد ده‌كات
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له باره‌ی ئاكامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی رابردوو كۆبوونه‌وه, چه‌ند بڕیارێكیان ده‌ركرد, ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند كه بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق سه‌باره‌ت به ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن ئاڵۆزی سیاسی له وڵات‌دا زیاتر ده‌كات.
هۆشیار زێباری ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نووسیویه‌تی: “بڕیاره‌كه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ده‌رباره‌ی ئه‌نجانی هه‌ڵبژاردن مولزه‌م نییه و ده‌بێته‌هۆی زیادبوونی ئاڵۆزی سیاسی له وڵات‌دا”.
هۆشیار زێباری ده‌ڵێت: “هه‌ماهه‌نگییه‌ك هه‌یه له‌نێوان سه‌رۆكی په‌رله‌مانی دۆڕاو و حكومه‌ت بۆ ئه‌وه‌ی به پاڵنه‌ری خۆپه‌رستی وڵات به‌ره‌و نادیار به‌رن”.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه به‌ر له روودانی له‌وباره‌یه‌وه هۆشدارییان داوه‌ته هه‌مووان.
هۆشیار زێباری ده‌شڵێت: “پێویسته هه‌مووان به ژیری و عه‌قڵانی و پابه‌ندبوون به یاسا و ده‌ستوور مامه‌ڵه بكه‌ن و گه‌ل سه‌رچاوه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كانه”.
ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی زێباری دوای ئه‌وه دێت كه ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق سه‌باره‌ت به ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی 12ی ئایار كۆبۆوه و ژماره‌یه‌ك بڕیاری دا.
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له دانیشتنه‌كه‌دا پرۆژه یاسایه‌كی خسته ده‌نگدانه‌وه كه تایبه‌ته به جیاكردنه‌وه‌ی 10%ی سندوقه‌كانی ده‌نگدان به‌شێوه‌ی ده‌ستی و دواتر به زۆرینه‌ی ده‌نگ پرۆژه‌كه په‌سه‌ندكرا.
هه‌روه‌ك بڕیاری دا ئه‌گه‌ر له جیاكردنه‌وه‌ی سه‌دا 10ی ده‌نگه‌كان هه‌ر كێشه‌یه‌ك ده‌ركه‌وت ده‌بێت سه‌رجه‌م ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست هه‌ژمار بكرێنه‌وه.
هه‌ر له دانیشتنه‌كه‌دا په‌رله‌مانی عیراق بڕیاریدا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات و ئاواره‌كانی نه‌ینه‌وا و سه‌ڵاحه‌دین و ئه‌نبار و دیاله رهبكرێتهوه و دانیشتنه‌كه‌شی به كراوه‌یی هێشته‌وه.