مهسعود حهیدهر: 40 رۆژه وازم له گۆڕان هێناوه و نهك ئێستا.
پاش ئهوهی خانەی راپەڕاندنی بزووتنەوەی گۆڕان له بهیاننامهیهكدا، كە بەھۆی پابەند نەبوونیەوە بە بەرنامە و كارەكانی گۆڕان بڕیاریدا، كە مەسعود حەیدەر لە ریزەكانی گۆڕان دروو بخرێتەوە، له بهرامبهریشدا حهیدهر رایدهگهێنێت.” كه بەیاننامەی خانەی راپەڕاندن ئەھمیەتی نییە، چونکە بەندە دەمێکە دەستم لەکارکێشاوەتەوە”.
لە روونكردنەوەیەكیدا كه وێنهیهكی دهست (خواكوڕك) كهوتووه، (مەسعود حەیدەر) پەرلەمانتاری كورد لە پهرلهمانی عێراق له بارهی دوورخستنهوهی له بزووتنهوهی گۆران دهڵێت.” كه من زیاتر لە 40 رۆژە دەستم کێشاوەتەوە لە بزووتنەوەکە و لە فراکسیۆنی گۆڕان، لە چەند رۆژی رابردووش بە روونی لە بەرنامەیەکی کەناڵێکی عێراقی ئەمەم باسکرد، ئەو بەیاننامەی خانەی راپەڕاندن ئەھمیەتی نییە، چونکە بەندە دەمێکە دەستم لەکارکێشاوەتەوە.
حهیدهر زیاتر دهڵێت.” كه سەربەرزیشم بە نوێنەرایەتیکردنی کورد و بەرگریکردن لە خاک و خەلکی ھەرێمی کوردستان دوور لە ململانێ ی حزبی و بێ سازشکردن لەسەر قووتی مووچەخۆران و پێگەی دەستوری و یاسایی ھەرێم وماف و ناوی پیرۆزی پێشمەرگە”.
مەسعود حەیدەر، له كۆتاییدا ئهوهشی ئاشكرا كرد.”كه ئەگەر پێویست بکات ھۆکاری دەستلەکارکێشانەوەم بە وردی رووندەکەمەوە”.
ئهوهی شیاوی باسه.” كه بەپێی میدیای فهرمی بزووتنەوەی گۆڕان، خانەی راپەڕاندنی ئەو حزبە بە كۆی دەنگ بڕیاری دوورخستنەوەی مەسعود حەیدەری لە ریزەركانی خۆی و فراكسیۆنی گۆڕان له ئهنجوومهنی نوێنهرانی عێراق داوە.