سه‌در هه‌ڕه‌شه له ئه‌مریكا ده‌كات و به ئێرانیش ده‌ڵێت ستۆپ.!

موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در، و سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی سائیرون، له به‌رامبه‌ر ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی ئه‌مریكا و ئێران ده‌ڵێت.” ئه‌مریكا و ئێران بۆیان نیه ده‌ست وه‌ربده‌نه نێوخۆی عێراق.”
رێبه‌ری رەوتی سەدر كە سه‌رۆكی هاوپەیمانی سائیروونه و لە هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی عێراقی كه له 12ی ئایار به‌ڕیوه‌چوو، زۆرترین دەنگ و كورسی بەدەستهێناوە ، لەسەر دەستوەردانی ئێران و ئەمریكا لە پێكهێنانی حكومەتی عێراق هاتە دەنگ و داوا دەکات خۆیان لە دەستوەردان لە کاروباری عێراق بەدوور بگرن.
موقتەدا سەدر رێبه‌ری رەوتی سەدر له باره‌ی ده‌ستوه‌ردانی ئه‌و دوو ووڵاته له درووستكردنی حكومه‌تی عێراقی، له وه‌ڵامی پرسیاریكدا ده‌ڵێت.” ئێران وڵاتێكی دراوسێیە و خەمی بەرژەوەندی خۆیەتی و خوازیارین دەست لە كاروباری ناوخۆیی عێراق وەرنەدات ، هاوكات دەستوەردانیش لە كاروباری ناوخۆیی ئێران رەتدەكەینەوە ، بەڵام ئەمریكا وڵاتێكی داگیركارە و بەهیچ شێوەیەك رێگەی پێنادەین دەست لە كاروباری ناوخۆیی عێراق وەربدات”.
سەرەڕای بەدەستهێنانی پلەی یەكەم لە هەڵبژاردنەكان ، بەڵام هاوپەیمانی سائیروون ناتوانێ بەتەنیا حكومەت پێكبێنێ و پێویستی بە هاوپەیمانییەتیكردنە لەگەڵ فراكسیۆنەكانی دیكە بۆ بەدیهێنانی زۆرینەی پەرلەمانی پێویست كە 165 كورسییە، بەپێی ئاماژەكانیش سەدر رۆڵێكی سەرەكی لە پێكهێنانی حكومەتی داهاتووی عێراق دەبینێت بەتایبەت دیاریكردنی سەرۆكوەزیران.