كۆمسیۆن هه‌ڵبژاردنی عێراق: هۆشداری هه‌ڵگیرسانی شه‌ری ئه‌هلی دا له‌به‌غدا
ریاز به‌دران سه‌رۆكی كۆمسیۆنی باڵا هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق له‌باره‌ی بریاره‌كانی په‌رله‌مانی عێراق بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه ده‌نگی ده‌ره‌وه وڵات و كه‌مپی ئاواره‌كان له‌چوار پارێزگا، هۆشداری تووندی دا و به كوده‌تا به‌سه‌ر ئه‌نجامی ههڵژاردنهكان وه‌سفی كرد”.
سه‌رۆكی كۆمسیۆنه‌كه راشی گه‌یاند”مەترسییەک ھەیە بۆ کودەتاکردن بەسەر ئەنجامی ھەڵبژاردنەکان، کە کۆمسیۆن لەکاتێکی پێشتردا ڕای گەیاند، هه‌روه‌ها راشی گه‌یاند” کە کودەتاکردن بەسەر ئەنجامی ھەڵبژاردنەکان دەبێتە ھۆی ھەڵگیرسانی شەڕی ناوخۆیی”.
شایانی باسه رۆژی 28ی 5ی 2018 پەرلەمانی ماوەبەسەرچووی عێراق لە کۆبوونەوەیەکدا چەند بڕیارێکی لەبارەی رەتکردنەوەی دەنگەکانی دەرەوە و ئاوارەکانی چوار پارێزگای عێراق دەرکرد، لەگەڵ ژماردنەوەی ١٠%ی دەنگەکانی سەرجەم پارێزگاکانی عێراق”.