فه‌رید ئه‌سه‌سه‌د: مێردی شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د كاندیدی یه‌كێتیه بۆ سه‌رۆككۆمار

فه‌رید ئه‌سه‌سه‌د، كه ئه‌ندامی شاندی حزبی دووه‌می كوردستانه له‌گه‌ڵ لایانه سیاسیه‌كان، كه تاوه‌كو ئێستا گومان له‌سه‌ر كۆی ده‌نگه‌كانی ئه‌و حزبه هه‌یه، وه‌ك خه‌ڵاتی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ده‌نگه‌كانی هاككراون وه‌ك ئه‌وه‌ی شه‌ش لایانی نارازی ده‌یلێین، ده‌لێت كاندیدی یه‌كێتی، دووكه‌سه، ” فواد مه‌عسووم و له‌تیف ره‌شیدی هاوسه‌ری شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌ده”.
له لێدوانێكی دا بۆ میدیایه‌كی نزیك له گۆڕان فه‌رید ئه‌سه‌سه‌د ده‌لێـ” له پێكهێنانی حكومه‌تی عێراق ته‌نها پۆستی سه‌رۆككۆمارمان بۆ گرینگه و ده‌لێـ”ئێمە هێشتا لەقۆناغی داواكردنی پۆستی سەرۆك كۆمارداین، هەوڵ دەدەین پێداویستییەكانی وەرگرتنی ئەم پۆستە بۆ یەكێتی دابین بكەین، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه كه پێشتر ئه‌م حزبه پارتی تاوانبار ده‌كرد كه پۆسته‌كان چۆڵناكات، ئێستاش بۆ پێكهانی حكومه‌تی عێراق ته‌نها پۆستی سه‌رۆككۆماری عێراقیان بۆ گرینگه”.
هه‌روه‌ها ئه‌و ئه‌ندامه‌ی وه‌ڤدی یه‌كێتی له‌گه‌ل لایانه‌كان، ده‌شلێـ” حیزبەكەیان كاردەكات بۆ ئەوەی جارێكی دیكە پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق وەربگرێتەوەو بۆ ئەوەش لەئێستادا زیاد لە‌كاندیدێكیان هەیەو لەكۆتاییدا یەكێكیان هەڵدەبژێرن.
شایانی باسه پارتی دیموكراتی كوردستان كه وه‌ك یه‌كه‌م حزبی براوه‌ی كوردستان ئاماده نیه جارێكی تر پۆستی سه‌رۆككۆمار راده‌ستی یه‌كێتی بكاته‌وه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌م پۆسته ته‌نها بۆ وه‌رگرتنی 45 ملیۆن دۆلاره‌كه به‌كار هاتووه نه‌ك بۆ به‌رگری كرد له‌ده‌ستوور و پارێزگاری كردن له مافه‌كانی گه‌لی كوردستان”.