پۆستی سه‌رۆككۆمار هاكبكرێت، پارتی بایكۆتی پرۆسه‌ی سیاسی ده‌كات
ده‌سته‌واژوه‌ی هاككردن، له فه‌رهه‌نگی سیاسی كوردستان پاش 12ی 5ی 2018 له‌پاش هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق هاتۆته سه‌رزاری لایانه سیاسیه‌كان، له‌ئێستاشدا هه‌وڵێك هه‌یه ئێران جارێكی تر هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه له‌ژێر هه‌ژموونی خۆی دا بهلێته‌وه، به كوردێكی ئێرانی و سوونه‌یه‌كی ئێرانی و شیعه‌یه‌كی ئێرانی، به‌ڵام پارتی دیموكراتی كوردستان و موقته‌دا سه‌در و سوونه‌كان، له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دان جارێكی تر ئه‌م پشكانه‌ی خۆیان له‌ژێر هه‌ژموونی ئێران ده‌ربهێنن”.
ئاژانسه‌كانی جیهان له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنی عێراق سیناریۆكانی دروست كردنی حكومه‌تی عێراق رایده‌گه‌ێنن، كه ئه‌مجاره سوونه و كورد نایانه‌وێت پشكه‌كانیان له به‌غدا له‌رێگای كورد و سوونه‌ی سه‌ر به‌ئێران به‌رێوه بچێت، ده‌لێت ئه‌گه‌ر سه‌رۆككۆمار راده‌ستی یه‌كێتی بكرێته‌وه، پارتی ته‌واوی پرۆسه‌ی سیاسی عێراق بایكۆت ده‌كات، مه‌رجی پارتی بۆ پێكهانانی حكومه‌تی عێراق پێكهاتووه له سێ بنه‌مای سه‌ره‌كی (شەراكەت، تەوافوق، تەوازن) كار بۆ به‌شداری حكومه‌تی عێراق ده‌كات، ئه‌گه‌ر ئه‌مانه نه‌چێته واری جێبه‌جێ كردن، ئه‌وه پارتی پرۆسه‌ی سیاسی عێراق بایكۆت ده‌كات”.
پێشتر عه‌لی عه‌ونی رایگه‌یاندبوو، پۆستی سه‌رۆككۆمار بۆ كورده له‌ناو كوردیش بۆ لیستی یه‌كه‌مه، نه‌ك بۆ لیستی هاك و ته‌زویر، بۆیه هیچ پێویست ناكات، یه‌كێتی ئه‌وه‌نده باسی پۆستی سه‌رۆككۆمار بكات، چونكه پارتی ئه‌مجاره راده‌ستی ناكات”.