ھێرش کرایە سەر ئیسرائیل
لە ڕاگەیەنراوێکدا سوپای ئیسرائیل بڵاوی کردەوە کە سێ ھاوەن لە کەرتی غەزەوە ئاراستەی باشوری ئیسرائیل کراوە بە بێ ئەوەی باس لە زیانەکان بکات،ھاوکات داوای لە ھاوڵاتیانی باشوری وڵات کرد ئاگاداری خۆیان بن”.
لە بەرامبەردا سوپای ئیسرائیل وەک وەڵامدانەوەی ھێرشەکە نزیکەی ٢٥ ھاوەنی ئاڕاستەی بنکە سەربازیەکانی کەرتی غەزە کرد و تا ئێستا نەزانراوە زیانەکان چەندن کەبەر ھەردولا کەوتون”.
لە ماوەی ڕابردودا بەردەوام ھەردولا ھێرشی لەو شێوەیان ئەنجام داوەو تا ئێستا نەتوانراوە ئەو ناکۆکیانە چارەسەر بکرێن”.