لێدوانێكی ئهحمهدی حاجی ڕهشید به درۆ دهخرێتهوه
ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ٢٨ی٥ی٢٠١٨ ئەحمەدی حاجی رەشید، پەرلەمانتاری کۆمەڵی ئیسلامی ڕای گەیاندبوو کە یەکێک لە بڕیارەکانی پەرلەمانی عێراق، بریتییە لە هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان و کەرکووک.
لای خۆیهوه نەدا مێرگەسۆری، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی رایگەیاند: “لە کۆبوونەوەی ڕۆژی ٢٨ی ئەم مانگەی پەرلەمانی عێراق تەنیا بڕیار لەسەر ھەڵوەشاندنەوەی ئەنجامی ھەڵبژاردنی دەرەوەی وڵات، ئاوارەکانی ئەنبار، سەلاحەدین و نەینەوا و دیالە، جگە لە کەمینەکان دراوە”.
ئهو ئهندامهی نوێنهرانی عێراق له فراكسینی پارتی ڕاشیگهیاند: “بڕگەی دووەمی بڕیارەکەی پەرلەمانی عێراق ھەژمارکردنەوەی ١٠%ی سندووقەکانە بەدەست لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق کە ئەگەر دەرکەوت، ئەنجامەکە بە ڕێژەی ٢٥% جیاوازی لە ئەنجامی دەنگدانی ئەلیکترۆنی ھەبوو، ئەوکاتە بڕیار لەسەر ژماردنی دەستی لە سەرتاسەری عێراق و ھەرێمی کوردستان دەدرێت”.
نهدا مێرگهسوری پهرلهمانتاری عێراق له فراكسیۆنی پارتی گووتی :: “بەپێی مادەی ١٠٢ی دەستوور، کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکان لە عێراق ملکەچە بۆ چاودێریی پەرلەمان و بڕیارەکانی پەرلەمان بۆ سەرجەم دەستەکان، لەناویشیاندا کۆمسیۆن، بڕیاری پابەندین (مولزەمن)”.
له كۆتایی قسهكانیدا (نهدا مێرگهسوری ) گووتیشی : “ھێشتنەوەی دانیشتنەکان بە کراوەیی لەلایەن پەرلەمانەوە، بۆ بانگھێشتکردنی ئەندامانی کۆمسیۆن و وەرگرتنەوەی متمانەیە لێیان، بۆیە کۆبوونەوەی داھاتووی پەرلەمان پێویستی بە ڕێژەی یاسایی نییە، چونکە دانیشتنەکە بە کراوەیی ھێڵراوەتەوە، ئەگەر لە حاڵەتێکیشدا کۆمسیۆن وەڵامی بڕیارەکانی پەرلەمان نەداتەوە، بانگی ئەندامانی کۆمسیۆن دەکرێت و رێکاری پرسیار و وەڵام و سەندنەوەی متمانە دەگیرێتەبەر”.