بزانە كۆڕیای باشوری چی لەگەڵ بارزانی باس كردووە

خواكوڕك
 
لە هەواڵێك دا كە ماڵپەری سەرۆكایەتی لە ڕۆژی سێشەممە 4ـی 10ـی 2016 بڵاو كردۆتەوە مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە لە سەلاحەدین پێشوازی كرد لە سۆنگ ڤوونگ یوب باڵیۆزی نوێی كوریای باشوور لە عێراقی فیدڕاڵ و شاندێكی یاوەری.
وەك لەهەواڵەكەدا هاتووە، لە دیدارەكەدا باڵیۆزی كویای باشوور لە عێراق بەناوی گەل و حكوومەتی كوریای باشوور سوپاسی قوربانیدان و خۆڕاگری گەلی كوردستان و پێشمەرگەی كرد لە شەڕی دژی تیرۆریستان و پیرۆزباییشی لە سەرۆك بارزانی كرد بۆ ئەو سەركەوتنانەی پێشمەرگە لە بەرانبەر تیرۆریستاندا بەدەستیانهێناوە و ئەوەیشی خستەڕوو كە لەوە دڵنیان گەلی كوردستان لەژێر سەركردایەتیی سەرۆك بارزانی بەسەر ئاستەنگەكاندا سەردەكەوێت.
لەدرێژەی قسەكانیدا سەردانی چەند ڕۆژ پێشی سەرۆك بارزانیی بۆ بەغدا بە گرنگ و مێژوویی وەسف كرد و هیوای خواست كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا چارەسەر بكرێت. مالپەرەكە ئەوەشی بڵاو كردۆتەوەو كە باڵیۆزی كوریای باشوور سەرۆك بارزانیی لەوە ئاگادار كردەوە كە وڵاتەكەی بەنیازە ئاستی نوێنەرایەتیی خۆی لە شاری هەولێر لە نووسینگەی باڵیۆزخانە بۆ كونسوڵخانە بەرز بكاتەوە و وێڕای ئاماژەدان بە توانا ئابوورییەكانی هەرێمی كوردستان ئامادەیی وڵاتەكەی خستەڕوو بۆ قووڵتركردنی پەیوەندییەكان و كار و پڕۆژەی هاوبەش.
لەبەرانبەردا سەرۆك بارزانی هیوای سەركەوتنی بۆ باڵیۆزی نوێی كۆریای باشوور خواست و ئاماژەی بە كار و چالاكییەكانی فرقەی زەیتونی كوریای باشووردا و وەك پردێكی بەهێزی پەیوەندیی نێوان كوردستان و كوریای لەقەڵەمدا. هەورەها لە هەواڵی ماڵپەری سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان باس لەوەش كراوە، كە سەرۆك بارزانی هەروەها ئەوەیشی بۆ شاندی میوان خستەڕوو كە گەلی كوردستان ڕێزێكی تایبەتی بۆ گەلی كوریای باشوور هەیە و خۆشحاڵیی خۆیشی دەربڕی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولا.
هەر لەم دیدارەدا بیروڕا لەبارەی هەڕەشەی تیرۆریستان لەسەر ئاستی جیهانی و ئۆپڕاسیۆنی ئازادكردنی موسڵ و قۆناغی دوای داعش ئاڵوگۆڕ كرا.
Back to top button